ئابووری

نرخی خاوی برێنت ٦٩ دۆلار و ٤٤ سەنتە

- نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا، دابەزی و بوو بە ٦٩ دۆلار و ٤٤ سەنت.

Zana Natık Kerem  | 13.11.2018 - نوێکردنەوە : 14.11.2018
نرخی خاوی برێنت ٦٩ دۆلار و ٤٤ سەنتە

Istanbul

ئیستانبوڵ ــ AA

نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا، دابەزی و بوو بە ٦٩ دۆلار و ٤٤ سەنت.

دابەزینی نرخی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا دوای ئەوە دێت، دوێنێ دووشەممە ھەردوو وەزیری وزەی سعوودیە و رووسیا رایانگەیاندبوو کە ئەگەری ھەیە، نەوتی خاوی زیاتر بخرێتە بازاڕەکانەوە.

ھەر دوێنێ سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاندبوو کە ئاواتەخوازە سعوودیە و وڵاتانی دیکەی ئۆپێک بڕیاری کەمکردنەوەی ئاستی بەرھەمھێنانی نەوت نەدەن.

دۆناڵد ترەمپ ئەوەشی گوتبوو "دەبێت نرخی نەوت زۆر کەمتر بێت لەوەی ئێستا ھەیە".

لە کاتژمێر ٠٦:٣٣ نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا، دابەزینی تۆمارکرد و بە ٦٩ دۆلار و ٤٤ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

بە ھەمان شێوە نرخی یەک بەرمیل خاوی ئەمریکا لە بازاڕەکاندا دابەزی و بوو بە ٥٩ دۆلار و ١٣ سەنت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın