Zana Natık Kerem
27 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 28 کانوونی یەکەم 2018
ئیستانبوڵ ــ AA
لە مامەڵەکانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، یەک بەرمیل خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا، دابەزینی تۆمارکرد و بە ٥٤ دۆلار و ٦٠ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
وێرای رێککەوتنەکەی نێوان وڵاتانی ئەندام لە رێکخراوی ئۆپێک و بەرھەمھێنەرانی سەربەخۆ بەڕابەڕایەتی رووسیا لەبارەی کەمکردنەوەی ئاستی بەرھەمھێنان، تا ئێستا نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت لە بازاڕەکاندا لە دەورووبەری ٥٠ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
لە میانی ئەم مانگەدا، وڵاتانی ئەندام لە ئۆپێک و بەرھەمھێنەرانی سەربەخۆ بەڕابەرایەتی رووسیا گەیشتنە رێککەوتنێک کە بەپێی رێککەوتنەکە ئاستی بەرھەمھێنان بە یەک ملیۆن و ٢٠٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا لە ساڵی ٢٠١٩دا بۆ ماوەی شەش مانگ، کەم دەکەنەوە.
لە کاتژمێر ٠٧:٠٠ نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا، دابەزی و بە ٥٤ دۆلار و ٦٠ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
بە ھەمانشێوە نرخی یەک بەرمیل خاوی ئەمریکا لە بازاڕەکانی جیھاندا، دابەزینی تۆمارکرد و بە ٤٧ دۆلار و حەوت سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.