Zana Natık Kerem
26 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 27 کانوونی یەکەم 2018
ئیستانبوڵ ــ AA
بە ھۆی فشارەکانەوە لە بارەی خستنەڕووی نەوتی زیاترەوە لە بازاڕەکانی جیھاندا لە مامەڵەکانی ئەمڕۆ چوارشەممەدا، نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت لە بازاڕەکاندا، نزمترین ئاستی ١٦ مانگی رابردووی تۆمارکرد و بە ٥٠ دۆلار و ٤٥ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
وێرای رێککەوتنەکەی نێوان وڵاتانی ئەندام لە رێکخراوی ئۆپێک و بەرھەمھێنەرانی سەربەخۆ بەڕابەڕایەتی رووسیا لەبارەی کەمکردنەوەی ئاستی بەرھەمھێنان، بەڵام نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت لە بازاڕەکاندا نزیکبووەتەوە لە ٥٠ دۆلار.
لە میانی ئەم مانگەدا، وڵاتانی ئەندام لە ئۆپێک و بەرھەمھێنەرانی سەربەخۆ بەڕابەرایەتی رووسیا گەیشتنە رێککەوتنێک کە بەپێی رێککەوتنەکە ئاستی بەرھەمھێنان بە یەک ملیۆن و ٢٠٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا لە ساڵی ٢٠١٩دا بۆ ماوەی شەش مانگ، کەم دەکەنەوە.
لە کاتژمێر ٠٨:٠٢ نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا، دابەزی و بە ٥٠ دۆلار و ٤٥ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
بە پێچەوانەوە نرخی یەک بەرمیل خاوی ئەمریکا لە بازاڕەکانی جیھاندا، بەرزبوونەوەی تۆمارکرد و بە ٤٢ دۆلار و ٧٢ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.