توركيا, ئابووری

جێگری سەرکۆماری تورکیا یڵماز بەرنامەی مەودا مامناوەندی ڕاگەیاند کە قۆناغی ٢٠٢٦-٢٠٢٨ لەخۆدەگرێت

جێگری سەرکۆماری تورکیا، جەودەت یڵماز: "ئەو بەرنامە ئابوورییەی بە ئیرادەی بەهێزی سیاسی سەرکۆمارمان خستوومانەتەڕوو، بە سەرکەوتوویی جێبەجێ دەکرێت، هەموومان بەیەکەوە ئەنجامە بەرجەستەکانی دەبینین".

Harun Kutbe  | 08.09.2025 - نوێکردنەوە : 08.09.2025
جێگری سەرکۆماری تورکیا یڵماز بەرنامەی مەودا مامناوەندی ڕاگەیاند کە قۆناغی ٢٠٢٦-٢٠٢٨ لەخۆدەگرێت

Ankara

ئەنقەرە - AA

جێگری سەرکۆماری تورکیا، جەودەت یڵماز ڕایگەیاند: "ئەو بەرنامە ئابوورییەی بە ئیرادەی بەهێزی سیاسی سەرکۆمارمان خستوومانەتەڕوو، بە سەرکەوتوویی جێبەجێ دەکرێت، هەموومان بەیەکەوە ئەنجامە بەرجەستەکانی دەبینین".

یڵماز لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار بەرنامەی مەودا مامناوەند (OVP)ی ڕاگەیاند، کە قۆناغی ٢٠٢٦-٢٠٢٨ لەخۆدەگرێت و لە ڕۆژنامەی فەرمییدا بڵاوکراوەتەوە و چووتە بواری جێبەجێ کردنەوە.

جێگری سەرکۆماری تورکیا یڵماز، ئاماژەی بەوە کرد کە سەرەڕای ڕووداوە نەرێنییەکان، نزیکبوونەوەی بنەڕەتی سیاسەتی ئابووریی گشتگیر بەردەوامە و ھیچ لادانێک لە ئامانجی ڕەوشتی دارایی و گەشەی بەردەوام ڕووینەداوە و، ڕایگەیاند: "پێشبینی دەکرێت ڕێژەی کورتهێنانی بوودجە بەبەراورد بەداهاتی نیشتمانی لەساڵی ٢٠٢٥دا سەدا ٣،٦، لەساڵی ٢٠٢٦دا سەدا ٣،٥ و لەکۆتایی قۆناغەکەشدا کەمتر بێت لە سەدا سێ".

گوتیشی: "ئەو بەرنامە ئابوورییەی بە ئیرادەی بەهێزی سیاسی سەرکۆمارمان خستوومانەتەڕوو، بە سەرکەوتوویی جێبەجێ دەکرێت، هەموومان بەیەکەوە ئەنجامە بەرجەستەکانی دەبینین".

یڵماز باسی لەوە کرد کە ئامانجمانە لەکۆتایی بەرنامەکەدا ھەڵئاوسان بۆ ھەمیشەیی بگاتە تاک خانە، کە لە ٢٠٢٥دا بۆ سەدا ٢٨،٥، لە ٢٠٢٦دا بۆ سەدا ١٦، لە ٢٠٢٧دا بۆ سەدا نۆ و لە ٢٠٢٨دا بۆ سەدا هەشت دابەزێت.

جێگری سەرکۆماری تورکیا یڵماز، ئاماژەی بە داهاتی نیشتمانیی توکریا کرد و، ڕایگەیاند: "یەکەمجارە داهاتی نیشتمانییمان نزیک دەبێتەوە لە ١،٩ ترلیۆن دۆلار و، داهاتی تاکەکەسی دەگاتە ٢١ هەزار دۆلار".

گوتیشی: "داهاتە گەشتیارییەکانمان دەگاتە ٧٥ ملیار دۆلار، بێکاری بۆ خوار سەدا هەشت دادەبەزێت، لەگەڵ هەڵئاوسانی تاک خانەییدا بەردەوامی سەقامگیری نرخیش دەستەبەر دەکرێت".

یڵماز باسی لە بەرەنگاربوونەوەی هەڵئاوسان کرد و، ڕایگەیاند: "لە چوارچێوەی ئامانجەکانی کۆنترۆڵکردنی هەڵئاوساندا، بە شێوەیەکی تەواو هاوئاهەنگ بەردەوامدەبین لە پشتیوانی سیاسەتی دراو لەگەڵ سیاسەتەکانی دارایی و داهاتدا".

جێگری سەرکۆماری تورکیا یڵماز، ئەوەیشی خستەڕوو کە لە هەموو بوارێکدا هەر لە کشتوکاڵەوە تا خانووبەرە و وزە، هەنگاو دەنێین بۆ بەرزکردنەوەی توانای بەرهەمهێنان و بەهێزکردنی ئاسایشی دابینکردن.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın