Tunahan Akgün
17 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 20 تشرینی دووەم 2020
مەڕەش-AA
بەهێی شارۆچکەی ئۆنیکیشوبات سەربە پارێزگای مەڕەش کە تام و چێژێکی تایبەتی هەیە، بە زێڕی زەرد ناسراوە و لەئێستادا، هەناردەی ١٠ وڵات دەکرێت.
جووتیارانی شارۆچکەکە بە هەوڵ و ماندووبوونێکی زۆر بەهێکان کۆدەکەنەوە و بەپێی جۆرێتییان جیایان دەکەنەوە و بەشێکی زۆریشی هەناردەی دەرەوەی وڵات دەکەن.
سەرۆکی ژووری کشتوکاڵی مەڕەش، مەهمەت چەتینکایا لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو باسی لەوە کرد کە بەهێی شارۆچکەکە زۆر ئاودار و بەچێژە و زیاتر لە جۆرەکانی دیکەی بەهێ خواستی لەسەرە.
مەهمەت چەتینکایا ئاماژەی بەوەشدا کە لە هەر دوو هەزار دۆنم زەوی نزیکەی ١٠ تۆن بەهێ بەرهەمدەهێندرێت و گوتی:
"بەهێی شارۆچکەی ئۆنیکیشوبات لەڕووی جۆرێتی و نرخەوە زۆر باشە و جووتیاران دڵخۆش دەکات. ئەم بەهێیە لە بازاڕەکاندا هیچ ئاستەنگێکی نایەتەڕێ. بەهۆی باشی جۆرەکەشییەوە بۆ ١٠ وڵات هەناردە دەکرێت کە دیارترینیان ئەمریکا، رووسیا، سعوودیە، ئێران و عێراق-ن."
جووتیارانی شارۆچکەکەش باس لەوە دەکەن کە بەرهەمی ئەمساڵیان زۆر باشە.