Yıldız Aktaş
17 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 18 تشرینی دووەم 2020
ئه‌نقه‌ره- AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی رێكاره‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، رایگه‌یاند: "رۆژانی كۆتایی هه‌فته، به‌شێوه‌یه‌ك كه نه‌بێته هۆی پچڕانی زنجیره‌ی دابینكردن و به‌رهه‌مهێنان جگه له‌نێوان كاتژمێر ١٠:٠٠ تا ٢٠:٠٠، سنوورداركردنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ جێبه‌جێده‌كرێت".
له‌دوای كۆبوونه‌وه‌ی كابینه‌ی سه‌رۆكایه‌تی له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گوتارێكی پێشكه‌شكرد.
ئەردۆغان له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ كۆماری قوبرسی توركی باكوور و پرۆگرامه‌كانیان له‌وێ، رایگه‌یاند: "ئەو پرۆگرامەى كە لە مەڕەش ئەنجامماندا، بەڵگەى سووربوونمانە لەسەر ئەو هەنگاوانەى كە ناوچەكە بە خێرايى دەبووژێنێتەوە".
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه رایگه‌یاند: "ئەوانەى لە پەيامى ئەو سەردانەمان بۆ ئەوێ تێنەگەيشتوون، زۆر ئاساييە بە چاوى سەيرانكردنەوە سەيرى ئەو پرۆگرامە بكەن".
گوتیشی: "لەو بڕوايەدان چووينەتە قۆناغێكەوە كە ناوچەكە و هەموو جيهان راستيى کۆماری تورکی قوبرسی باکوور قبوڵ دەكەن".
راشیگه‌یاند: "به‌هۆی هه‌ڵوێستی نه‌سازانی دووانه‌ی قوبرسی یۆنانی-یۆنانه‌وه، ده‌ستبه‌رداری ئه‌و بابه‌تانه ده‌بین كه سه‌رله‌نوێ قسه‌كردن له‌باره‌یانه‌وه بێمانایه، قۆڵمان هه‌ڵده‌ماڵین بۆ بنیاتنانی ئاینده‌یه‌كی نوێ".
سه‌ركۆماری توركیا دواتر هاته سه‌ر باسی چاككردن و گۆڕینی ئه‌و بینایانه‌ی بهرگەی بوومه‌له‌رزه ناگرن له وڵاته‌كه‌ی و رایگه‌یاند: "كاره‌كانی گۆڕینی ئه‌و بینایانه‌ی كه له سه‌رانسه‌ری توركیا به‌رگه‌ی بوومه‌له‌رزه ناگرن، خێرا ده‌كه‌ین. چيتر لە دواى هيچ كارەساتێكدا دەنگى 'ئەم دەوڵەتە لە كوێيە؟' بەرزنابێتەوە".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی ئیزمیر كه به‌م دواییانه بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز هه‌ژاندی، رایگه‌یاند: "هەزار و ٧٥٠ يەكەى نيشتەجێبوون لە شوێنى خۆيان دروستدەكەينەوە. جگە لەوە لەو شوێنانەى كە دياريكراوە سێ هەزار يەكەى نيشتەجێبوون دروستدەكەين و دابەشی دەكەين".
پاشان ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "سه‌رجه‌م جێدهستهكانی ئامڕازه به‌كارهێنراوه‌كان و دارده‌ستیی كه له رابردوودا له‌نێو ده‌وڵه‌تدا درووستببوون، به ئه‌جێندا نهێنییه‌كانه‌وه، به هێڵه هاوتهریبهكانهوه، به شوێنكهوتهبوونی رێكخراوه‌ییه‌وه، به سهپاندنهكان كه ئه‌وسه‌ریان تا ده‌ره‌وه درێژ ده‌بوویه‌وه، بوونه‌ته مێژوو".
گوتیشی: "ئەوەى ئێمە لە واتاى دادپەروەرى تێگەيشتووين و باوەڕمان پێيەتى، مانايەک و ئەركێكى زياتر لە دادگا هەڵدەگرێت".
سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانی گۆڕانكاریش رایگه‌یاند: "گۆڕان له ئه‌ركه‌كاندا، به‌شێوه‌یه‌ك كه بگونجێت له‌گه‌ڵ گۆڕانه گه‌ردوونییه‌كاندا، له وڵاته‌كه‌شماندا له‌و قۆناغه‌دا جێبه‌جێكران كه خۆمان بۆ ریفۆرمی ریشه‌یی له ئابووریی و یاسادا، ئاماده‌كردبوو".
هه‌روه‌ها گوتی: "لە رۆژانى داهاتوودا، بە كاركردن لەگەڵ سەرجەم خاوەن هاوبەشەكانى ژيانى ئابوورى، دوايين وێنەى رەشنووسى پلانى كارەكانى مافەكانى مرۆڤ پێشكەشدەكرێت".
ئەردۆغان راشیگه‌یاند: "به‌رده‌وام ده‌بین له‌وه‌ی هێزی كه‌رتی گشتیی وه‌ك پارێزه‌ر و ژێنه‌ری ئازادییه‌كان ببینین نه‌ك به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی ئازادییه‌كان".
دواتر له‌باره‌ی رێكاره‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ته‌شه‌نه‌كردنی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، رایگه‌یاند: "ئەگەر ئاراستەى هەڵكشانى پەتاكە بەردەوامبێت، ئەوە دووبارە گرتنەبەرى ئەو رێكارانەى كە بۆ هەموومان ئازاربەخش بوون دەبێتە بابەتێكى ناچاری".
گوتیشی: "سه‌رجه‌م كێبڕكێ وه‌رزشییه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن له‌وه‌ی بێ هانده‌ر ئه‌نجامبدرێن. چالاكییه‌كانی یاریگا تاتانهكان راده‌گیرێن".
ئەردۆغان راشیگه‌یاند: "رۆژانی كۆتایی هه‌فته، به‌شێوه‌یه‌ك كه نه‌بێته هۆی پچڕانی زنجیره‌ی دابینكردن و به‌رهه‌مهێنان جگه له‌نێوان كاتژمێر ١٠:٠٠ تا ٢٠:٠٠، سنوورداركردنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ جێبه‌جێده‌كرێت. كاتژمێرەكانى كاركردن لە شوێن كارەكانى وەكو مۆڵ، ماركێت، خواردنگە، سەرتاشخانە و ئارايشتگاكان لە كاتژمێر ١٠:٠٠وە بۆ ٢٠:٠٠ سنووردار دەكرێت".
سه‌ركۆماری توركیا رایگه‌یاند: "پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و فێركردن له‌و خوێندنگانه‌ی كه له پشووی نێوهندییدان، تا كۆتایی ساڵ به‌شێوه‌ی ئۆنڵاین به‌رده‌وام ده‌بن".
له كۆتاییدا ئه‌ردۆغان گوتی: "بۆ ئەوەى ئەو دادوەرييەى كە ئەو داستانەى گەلەكەمان لە ١٥ى تەمووزدا نووسيوويانەتەوە و بە ياسا تاجى لەسەر خرا و بە ناوى گەلەكەمان كۆدەتاچييەكان دادگاييكران، باشتر كاری پێبكرێت ئەوەى لەدەستمان بێت دەيكەين".