Zana Natık Kerem
03 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 03 تەمووز 2021
ھەولێر ــ AA
سەرۆکی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ھەیسەم جبووری رایگهیاند: "بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھاندا، نەبووەتە مایەی چارەسەرکردنی کورتھێنانی بوودجەی گشتیی ٢٠١٢ی عێراق".
ھەیسەم جبوری لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا وێڕای ئاماژهدان بهوهی نرخی یەک بەرمیل نەوت لە بازاڕەکانی جیھاندا بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە ٧٥ دۆلار و رایگهیاند:
" بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھاندا، نەبووەتە مایەی چارەسەرکردنی کورتھێنانی بوودجەی گشتیی ٢٠١٢ی عێراق".
کۆتایی مانگی ئاداری رابردوو، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پرۆژەیاسای بوودجەی بۆ ساڵی دارایی ٢٠٢١ پەسەند کرد کە کۆی گشتیی خەرجییەکانی بە ١٢٩ تریلیۆن دینار (نزیکەی ٨٨ ملیار دۆلار) خەمڵێندراوە و کورتھێنان تیایدا بە ٢٨ تریلیۆن دینار (نزیکەی ١٩ ملیار دۆلار) دیارییکراوە.