جيهان, ئابووری

بازرگانی فەڵەستینی: "سەدا ٥٠ بۆ ٦٠ی پێداویستی چێشتخانەی فەڵەستین بەرهەمی تورکین"

- "فەڵەستین لە گومرکدا لە ژێر چەتری ئیسرائیلدا پۆڵێن دەکرێت. داتای گومرکی ئەو بەرهەمانەی فەڵەستین لە تورکیاوە هاوردەی دەکات وەک ئەوە دەبینرێت کە بە ئیسرائیلی فرۆشتبێت".

Qais Omar Darwesh Omar, Halime Afra Aksoy, Gülşen Topçu  | 09.04.2024 - نوێکردنەوە : 13.04.2024
بازرگانی فەڵەستینی: "سەدا ٥٠ بۆ ٦٠ی پێداویستی چێشتخانەی فەڵەستین بەرهەمی تورکین"

Ramallah

ڕامەڵڵا - AA

بازرگانی فەڵەستینی و سەرۆکی کۆمەڵەی دۆستایەتی تورکیا-فەڵەستین، محەمەد جەوهەر ئاماژەی بەوە کرد کە سەدا ٥٠ بۆ ٦٠ی پێداویستی چێشتخانەی فەڵەستین بەرهەمی تورکین.

محەمەد جەوهەر کە کۆمپانیایەکی خێزانیی هەیە و لە بواری کەرەستەی بیناسازیدا کار دەکات، لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، باسی لەوە کرد کە لەو ڕۆژەوەی کۆمپانیاکەیان دامەزراندووە تا ئێستا بەزۆری بەرهەمە تورکییەکان بەکاردەهێنن.

جەوهەر لە هەمان کاتدا سەرۆکی کۆمەڵەی دۆستایەتی تورکیا و فەڵەستینە کە ئەو بازرگانە فەڵەستینییانەی زۆربەیان بڕوانامەی بەکالۆریۆسیان لە تورکیا وەرگرتووە و پەیوەندی بازرگانییان لەگەڵ کارگە و کۆمپانیاکانی تورکیا هەیە، لەخۆدەگرێت.

هەروەها جەوهەر ئاماژەی بەوە کرد کەرەستەی دیکە لە تورکیاوە هاوردە دەکەن کە وەک جێگرەوە بۆ ئەلەمنیۆم لە چێشتخانە ناوەندییەکانی نەخۆشخانە و هۆتێل و چێشتخانەکان و لە بواری بیناسازیدا بەکاردەهێنرێن و گوتی: "لە فەڵەستین بەرهەمی تورکی بەشێوەیەکی بەرچاو بەکاردەهێندرێت و بوونی هەیە. سەدا ٥٠ بۆ ٦٠ی پێداویستی چێشتخانەی فەڵەستین بەرهەمی تورکین".

جەوهەر ئەوەیشی خستەڕوو کە ئەو فەڵەستینییانەی هاووڵاتی ئیسرائیلیین بەرهەمە تورکییەکان هاوردە دەکەن و، بەشێکی دەفرۆشن بە فەڵەستینییەکانی کەرتی ڕۆژئاوا و کەرتی غەززە و گوتی: "فەڵەستین لە گومرکدا لە ژێر چەتری ئیسرائیلدا پۆڵێن دەکرێت. داتای گومرکی ئەو بەرهەمانەی فەڵەستین لە تورکیاوە هاوردەی دەکات وەک ئەوە دەبینرێت کە بە ئیسرائیلی فرۆشتبێت. کاتێک لە تورکیاوە یان وڵاتێکی دیکەوە بەرهەم هاوردە دەکەین، ئەوە فۆڕمەی پڕی دەکەینەوە پێویستە لە بەشی هاوردەکاردا لەبری فەڵەستین ئیسرائیل بنووسین، بە پێچەوانەوە ئیسرائیل تا سەدا ١٢ سزای پارە بەسەر کۆمپانیاکەدا دەسەپێنێت. هەروەها کارەکانی وەرگرتن و کاروباری گومرک لە بەندەر دوادەکەوێت".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın