Hüseyin Bağış,Yılmaz Öztürk
13 مای,س 2024•نوێکردنەوە: 14 مای,س 2024
ئیزمیر ــ AA
دوو کەشتی کە چوار ھەزار و ٧٦١ گەشتیاریان ھەڵگرتووە لە بەندەری پارێزگای ئیزمیر ڕۆژئاوای تورکیا لەنگەریان گرت.
لەمبارەیەوە سەرۆکی دەستەی کارگێڕیی ژووری کەشتیوانی لە ئیزمیر، یوسف ئۆزتورک بە ئاژانسی ئانادۆڵوی ڕایگەیاند کە ھاتنی گەشتیار لە ڕێگای کەشتییەوە بۆ تورکیا بە ھەنگاوی باش و خێرا بەرەو پێشەوە دەچێت.
ئاماژەی بەوەشدا، کەشتیەکانی "MSC Cruises" و "MSC Divin" کە چوار ھەزار و ٧٦١ گەشتیاریان ھەڵگرتووە لە بەندەری پارێزگای ئیزمیر لەنگەریان گرتووە.
باسی لەوەشکرد کە چاوەڕان دەکەن لەمساڵدا، دوو ملیۆن گەشتیار لە ڕێگای ٦٥٣ کەشتییەوە بگەنە تورکیا.
یوسف ئۆزتورک ئاماژەی بەوەشدا کە دوای تەواوکردنی مامەڵە گومرگییەکانیان، گەشتیاران بەندەرەکەیان بەجێھێشتووە بەرەو سەنتەری شار ڕۆیشتوون کە لە میاندا ماڵی مەریەم-ی پاکیزە دەکەن.