Harun Kutbe
13 مای,س 2024•نوێکردنەوە: 14 مای,س 2024
ئەنقەرە - AA
جێگری سەرکۆماری تورکیا، جەودەت یڵماز ڕایگەیاند: "كەمكردنەوەی خەرجی گشتیی دەبێتە هۆی زیادکردنی کارایی، کەمتر کورتهێنان، کەمتر قەرزداربوونی گشتیی و سووی کەمتر و کەمتر کورتهێنانی حیسابی جاری".
لە کۆبوونەوەیەکدا کە لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار بەڕێوەچوو، جێگری سەرکۆماری تورکیا، جەودەت یڵماز لەگەڵ وەزیری گەنجینە و دارایی، مەهمەت شیمشەک "پاکێجی كەمكردنەوەی خەرجی و کارایی لە کەرتی گشتیی" ڕاگەیاند.
جەودەت یڵماز ئاماژەی بەوە کرد کە نزیکەی ٦٥ ساڵە کار دەکرێت بۆ ئەوەی بەو گشتاندنانەی پەیوەست بە كەمكردنەوەی خەرجی دەرکراون کۆنترۆڵی خەرجیە گشتییەکان بکرێت و، ئەو حکوومەتانەی بە سەرۆکایەتی سەرکۆمار ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بەڕێوەبراون، بە هەڵوێستێکی سیاسیی لەسەر بنەمای دیسپلینی دارایی ١٠ گشتاندن لە کاتە جیاوازەکاندا خراوەتە بواری جێبەجێ کردنەوە.
یڵماز ئەوەی وەبیری هێنایەوە کە بەو گشتاندنانەی دوایین جار لە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢١دا خرانە بواری جێبەجێ کردنەوە خەرجیە گشتییەکان بە چەند یاسایەکی دیاریکراوەوە بەسترانەوە، ئەوەیشی خستەڕوو کە پێشهاتەکانی ئەم دواییە گرتنەبەری هەنگاوی بەهێزتر لە چوارچێوەیەکی فراوانتردا بە پێویست دەزانێت.
ڕاشیگەیاند: "كەمكردنەوەی خەرجی گشتیی دەبێتە هۆی زیادکردنی کارایی، کەمتر کورتهێنان، کەمتر قەرزداربوونی گشتیی و سووی کەمتر و کەمتر کورتهێنانی حیسابی جاری".
جێگری سەرکۆماری تورکیا یڵماز، باسی لەوەیش کرد پێشبینی دەکەن لە ماوەیەکی کورتدا، لەم هەفتەیەدا ڕەشنووسی گشتاندنەکە کە ئامادەکارییەکانی لە قۆناغی کۆتاییدایە لە بارەی ئەو بابەتانەی پێویستیان بە یاسا نییە، پێشکەش بە سەرکۆمارمان بکرێت بەمەبەستی پەسەندکردنی".
هەروەها یڵماز ئاماژەی بەوە کرد کە ئامانجمان ئەوەیە بەبێ پچڕانی خزمەتگوزاریە گشتییەکان تیشک بخەینەسەر پێداویستییە هەنووکەییەکان و بە بەکارهێنانی تەکنەلۆجیا و شێوازی نوێ بە سەرچاوەی یەکەکان ئەنجامی زیاتر بەرهەم بهێنین و، گوتی: "بەبێ گوێدانە جیاوازی پارت، چاوەڕوانی پشتیوانی هەموو فراکسیۆنەکان دەکەین بۆ ئەو پرسانەی پێویستیان بە ڕێکخستنی یاسایی هەیە".