Halil İbrahim Sincar,Rewa Mahmut Hasan
25 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 26 کانوونی یەکەم 2017
ماردین - AA
سەرجەم ئەو ئاردەی کە لە گەنمی ماردین دروست دەکرێت، رەوانەی بازاڕەکانی عێراق دەکرێت.
کۆمپانیای کەپەنچ کە لە ساڵی١٩٨٢ەوە لە ناوچەی پیشەسازی ماردین دروست کراوە، تەنها لە ساڵی رابردوودا، ١٢٠ هەزار تۆن ئاردی رەوانەی بازاڕەکانی عێراق کردووە و کارەکان بۆ کردنەوەی چوار کارگەی تریش بەردەوامی هەیە.
خاوەنی کۆمپانیای کەپەنچ کە کوڕە جووتیارێکە بە ناوی موسا دویان (تەمەن ٣٨ ساڵ) لە لێدوانێکدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژەی بەوەدا کە حاجی شاکیری باوکی لەگەڵ حەوت لە براکانی دەستیان داوەتە کارەکە و لە ئێستادا بوونەتە خاوەنی سێ کۆمپانیا بۆ بەرهەمهێنانی ئارد.
ناوبراو باس لەوە دەکات کە زۆربەی ئەو ئاردەی بەرهەمی دەهێنن لە گەنمی ناوچەکە، رەوانەی بازاڕەکانی عێراقی دەکەن.