Bilgin S. Şaşmaz,Ramal Abdullah Mahmood
25 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 26 کانوونی یەکەم 2017
شیکاگۆ – AA
فەرمانگەی کەشناسی نیشتیمانی ئەمریکا هۆشداری دا لە بەفر بارینێکی زۆر کە کاریگەری دەکاتە سەر ویلایەتەکانی ئیلینۆی وئیندیانا.
فەرمانگەی کەشناسی نیشتیمانی ئەمریکا لە هۆشداریەکەیدا تیشکی خستۆتە سەر ئەوەی کە ئەو بەفر بارینەی بەر لە جەژنی کریسمسەوە دەستی پێکردووە لەوانەیە بە تایبەتی کاریگەری بکاتە سەر رێگای هاتوچۆ و کەڵەکەبوونی بەفر لە نێوان شارەکان بگاتە ١٥-١٧ سانتیمەتر و مەودای بینین بە رێژەیەکی بەرچاو کەم ببێتەوە.
دەگوترێت ئەو بەفرە زۆرە کە لە بەرە بەیانی یەکشەممەوە لە سەرتاسەری شاری شیکاگۆ دەبارێت لە ساڵی ١٩١٨ەوە بەفری لەم جۆرە نەباریووە لە جەژنی کریسمسدا.
بە هۆی کاریگەری نەرێنی ئەو بەفربارینە لە پڕ جووڵەترین قۆناغی ساڵدا فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئۆهاری ناچار بووە ١٦ گەشتی هەڵبوەشێنێتەوە و بە تێکڕایی ماوەی دواکەوتنی فڕۆکەکانیش ٣٨ خولەک بووە.
لە کاتێکدا تیمەکانی راماڵینی بەفر و پاککردنەوەی رێگاکان بەردەوامن لە هەوڵەکانیان، ژمارەیەک لە دانیشتووانی شارەکە لەگەڵ ئاژەڵە ماڵییەکانیان کاتێکی خۆش بەسەر دەبەن و خلیسکە و شەڕە بەفر دەکەن.