ھۆڵەندا ھێزی سەربازیی رەوانەی ھەرێمی کوردستان دەکات
وەزارەتی بەرگریی ھۆڵەندا: "لەچوارچێوەی ھاوپەیمانیەتی نێودەوڵەتی دژبە داعش، لە نێوان ١٠٠ بۆ ١٥٠ سەرباز رەوانەی ھەرێمی کوردستان دەکەین".
Netherlands
روتێردام ــ AA
وەزارەتی بەرگریی ھۆڵەندا رایگەیاند کە ھێزی سەربازیی رەوانەی ھەرێمی کوردستان و کۆماری مالی دەکات.
لە راگەیەنراوێکدا، وەزارەتی بەرگریی ھۆڵەندا ئاماژەی بەوەداوە کە لە تشرینی دووەمی داھاتوودا و لەچوارچێوەی ھاوپەیمانیەتی نێودەوڵەتی دژبە داعش، لە نێوان ١٠٠ بۆ ١٥٠ سەرباز رەوانەی ھەرێمی کوردستان دەکات.
بەپێی راگەیەنراوەکە، ئەو سەربازانەی ھۆڵەندا کە لەچوارچێوەی ھاوپەیمانیەتی نێودەوڵەتی دژبە داعش، لە ھەرێمی کوردستان ئەرک جێبەجێ دەکەن.
لە ٢٠١٤وە ھاوپەیمانیەتی نێودەوڵەتی دژبە رێکخراوی داعش بەڕابەرایەتی ئەمریکا، ئۆپەراسیۆن بۆسەر تیرۆریستانی داعش لە عێراق ئەنجام دەدات.
وەزارەتی بەرگریی ھۆڵەندا لە راگەیەنراوێکی دیکەدا بڵاویکردەوە کە لە تشرینی دووەمی داھاتوودا لە نێوان ٧٠ بۆ ١٣٠ سەرباز لەگەڵ فڕۆکەی جۆری (سی- ١٣٠)ی لەچوارچێوەی نێردەی (Minusma) رەوانەی کۆماری مالی دەکات.
بەپێی راگەیەنراوەکە ئەو سەربازانەی ھۆڵەندا لە تشرینی دووەمی داھاتوودا، دەست بە جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان لە مالی دەکەن کە بۆ شەش مانگ بەردەوام دەبێت.