عێراق

گوتەبێژى هۆزە عەرەبەکان: "پەکەکە دوو کارمەندی ئەمنی لە شنگال کوشت"

- گوتەبێژى هۆزە عەرەبەکان لە ناوچە جێناکۆکەکان، مزاحم ئەحمەد حوێت رایگەیاند، ئەندامانی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە دوو کارمەندی ئەمنی هێزە عێراقییەکانی لە پارێزگای نەینەوا باکووری عێراق کوشت.

Sarmand Hameed  | 07.09.2020 - نوێکردنەوە : 08.09.2020
گوتەبێژى هۆزە عەرەبەکان: "پەکەکە دوو کارمەندی ئەمنی لە شنگال کوشت"

Iraq

بەغدا - AA

گوتەبێژى هۆزە عەرەبەکان لە ناوچە جێناکۆکەکان، مزاحم ئەحمەد حوێت رایگەیاند، ئەندامانی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە دوو کارمەندی ئەمنی هێزە عێراقییەکانی لە پارێزگای نەینەوا باکووری عێراق کوشت.

مزاحم ئەحمەد حوێت لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرای کردووە، ژمارەیەک چەکداری سەربە رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە رۆژی یەکشەممەی رابردوو، دوو کارمەندی ئەمنی عێراقییان کوشت کە یەکێکیان پۆلیس و ئەوەی دیکەیان چەکداری حەشدی هۆزەکان بوو.

مزاحم ئەحمەد حوێت ئاماژەی بەوەشکرد کە رووداوەکە لە قەزای شنگال رۆژئاوای پارێزگای نەینەوا روویداوە و هێزە ئەمنییەکان ئەنجامدەرانی تاوانەکەیان دەستگیرکردووە کە ژمارەیان چوار کەس بووە.

گوتەبێژى هۆزە عەرەبەکان لە ناوچە جێناکۆکەکان داوای لە سەرجەم هێزە سیاسییەکان کرد هەڵویستێکی توند دژبە رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە بگرنەبەر و چەکدارانی رێکخراوەکە لە شنگال دەربکەن.

دوای داگیرکردنی ناوچەکانی پارێزگای نەینەوا و بەتایبەت قەزای شنگال لەلایەن رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە هاوینی ٢٠١٤دا، چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە لەژێر ناوی یەکینەکانی پاراستنی شنگال ئەو ناوچانەیان داگیرکردووە.

وێڕای داواکردنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی خۆجێی بۆ چۆڵکردنی ئەو ناوچانە، بەڵام تاوەکو ئێستا چەکدارانی پەکەکە ئەو ناوچانەیان چۆڵ نەکردووە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın