توركيا

گرتەی خاپوورکردنی ئامانجەکانی تیرۆریستان بڵاوکرایەوە

- گرتەی چرکەساتی خاپوورکردنی ئامانجەکانی تیرۆریستان لە میانی ئۆپەراسیۆنی چنگ-شمشێر بڵاوکرایەوە.

Sefa Şahin  | 27.11.2022 - نوێکردنەوە : 27.11.2022
گرتەی خاپوورکردنی ئامانجەکانی تیرۆریستان بڵاوکرایەوە

Ankara

ئەنقەرە – AA

وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند، بەردەوامن دەبن لە خاپوورکردنی ئامانجەکانی تیرۆریستان لە باکووری سووریا و باکووری عێراق.

وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە هەژماری فەرمی خۆی گرتەکانی چرکەساتی خاپوورکردنی ئامانجەکانی تیرۆریستانی لە میانی ئۆپەراسیۆنی چنگ-شمشێر بڵاو کردەوە و جەختیش لەسەر بەردەوامی ئۆپەراسیۆنەکان دەکاتەوە بۆسەر ئامانجەکانی تیرۆریستان لە باکووری سووریا و باکووری عێراق.

وەزارەتی بەرگریی تورکیا بە ئاماژەدان بەوەی کە خاپوورکردنی ئامانجەکانی تیرۆریستان بەتوندترین شێوە بەردەوامە، نووسیوویەتی: "بەردەوام دەبین لە تۆڵەسەندنەوەی شەهیدان و هاووڵاتییانی مەدەنیمان لە تیرۆریستان. تیرۆریستان مەحکومن بەوەی خەونەکانیان لەگەڵ ئەو خەندەقانەدا بنێژرێن کە هەڵیان کەندوون".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın