جيهان

کەشتییەکی ئێرانی لە ئۆم قەسر ژێرئاو كه‌وت

کەشتییەکی بارهەڵگری ئێرانی لە بەندەری ئوم قەسر بە هۆکارێکی نادیار ژێرئاو كه‌وتووه‌.

Fakhradin Ibrahim Mohammad  | 05.06.2020 - نوێکردنەوە : 06.06.2020
کەشتییەکی ئێرانی لە ئۆم قەسر ژێرئاو كه‌وت

هەولێر - AA

شەو رابردوو کەشتییەکی بارهەڵگری ئێرانی بە ناوی بەهبەهان، بە هۆکارێکی نادیار لە بەندەری ئوم قەسر ژێرئاو كه‌وت.

میدیاکانی ئێرانی لەم بارەیەوە بڵاویان كرده‌وه‌ کە کەشتییە ئێرانییەکە ٨٥٠ تەن سرامیکی لێ بار کراوە و لە نزیک وێستگەی ژمارە ٥ی بەندەری ئوم قەسر ژێرئاو كه‌وتووه‌.

بە پێی ئەم هەواڵە، لە رووداوەکەدا دوو سەرنشینی که‌شتییەکە ژێرئاو كه‌وتوون و چوار سه‌رنشینیشیان لە لایەن هێزە عێراقییەکانەوە رزگار کراون.

رووداوەکە کاتژمێر ١١ی شەو رابردوو روویداوە و تا ئێستا لەبارەی هۆکاری ژێرئاوكه‌وتنی کەشتییەکە هیچ زانیارییەک لەبەر دەست نییە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın