جيهان

ژمارەی کوژراوانی کۆمەڵکوژییەکانی ئیسرائیل لە غەززە گەیشتە ٣١ ھەزار و ٧٢٦کەس

لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە بۆ سەر کەرتی غەززە ٨١ هاووڵاتی دیکەی فەڵەستینی کوژراون، ١١٦ کەسی دیکەش برینداربوون.

Safiye Karabacak  | 18.03.2024 - نوێکردنەوە : 19.03.2024
ژمارەی کوژراوانی کۆمەڵکوژییەکانی ئیسرائیل لە غەززە گەیشتە ٣١ ھەزار و ٧٢٦کەس

Istanbul

ئیستانبوڵ - AA

لە ئاکامی کۆمەڵکوژییەکانی سوپای ئیسرائیل لە کەرتی غەززە کە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣وە تا ئێستا بەردەوامن، ٣١ ھەزار و ٧٢٦ فەڵەستینی کوژراون.

وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە غەززە، لە ڕاگەیاندراوێکدا دوایین ئاماری قوربانیيانی ھێرشەکانی ئیسرائیلی خستووەتەڕوو کە ١٦٤ رۆژە بەردەوامە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، ٨١ هاووڵاتی دیکەی فەڵەستینی کوژران، ١١٦ کەسی دیکەش برینداربوون.

ژمارەی ئەو کەسانەی لە ھێرشەکانی ئێسرائیلدا کە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە تا ئێستا دەیکاتە سەر کەرتی غەززە کوژراون بەرزبووەتەوە بۆ ٣١ ھەزار و ٧٢٦ کەس و، تێکڕای ژمارەی بریندارانیش گەیشتووەتە ٧٣ هەزار و ٧٩٢ کەس.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوەیش کراوە کە هێشتا بەشێک لەوانەی لە هێرشەکاندا کوژراون لە ژێر داروپەردووە ڕووخاوەکاندان یان لە کەناری ڕێگاوبانەکاندان و، بەهۆی ڕێگرییەکانی ئیسرائیلەوە ئۆتۆمبێلەکانی فریاکەوتن و تیمەکانی بەرگریی شارستانی ناتوانن دەستیان پێیان بگات.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın