کۆڤید- ١٩

ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان سێ هەزار و ٥٠٠ کەسی تێپەڕاند

- وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٦٥١ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە، دەرەنجام ٢٦٦ تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسەکە و نۆ حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.

Sarmand Hameed  | 20.06.2020 - نوێکردنەوە : 21.06.2020
ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان سێ هەزار و ٥٠٠ کەسی تێپەڕاند

Arbil

هەولێر - AA

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٦٥١ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە، دەرەنجام ٢٦٦ تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسەکە و نۆ حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری کارەکانی ٢٤ کاتژمێری رابردووی وەزارەتەکەی لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی بڵاوکردەوە.

بەپێی راگەیەنراوەکە، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٦٥١ پشکنین لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە کە ٣٧٧ لە هەولێر، ٧٠٧ لە سلێمانی، ٤٢٠ لە دهۆک، ٢٣ لە هەڵەبجە، ١٠٢ ‌لە گەرمیان و ٢٢ لە راپەڕین بووە، دەرەنجام ٢٦٦ تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسەکە و نۆ حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.

لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستاندا کە کۆپییەکی گەیشتووەتە ئاژانسی ئانادۆڵو، تووشبووەکان و گیانلەدەستدانەکان بەم شێوەیەی خوارەوە تۆمارکراوە:

- پارێزگای هەولێر ١٩ تووشبوو و یەک گیانلەدەستدان.

- پارێزگای سلێمانی، ٢٣٨ تووشبوو و حەوت حاڵەتی گیانلەدەستدان کە بەم شێوەیەیە:

شاری سلێمانی، ١٩٦ تووشبوو و پێنج حاڵەتی گیانلەدەستدان.

ئیدارەی گەرمیان ٣٨ تووشبوو و حاڵەتی گیانلەدەستدان.

ئیدارەی راپەڕین چوات تووشبوو و حاڵەتی گیانلەدەستدان.

- پارێزگای دهۆک، دوو تووشبوو.

- پارێزگای هەڵەبجە، حەوت تووشبوو و حاڵەتی گیانلەدەستدان.

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکردووە کە لە سەرەتای سەرھەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تا ئێستا ١١٥ هەزار و ٥٧١ پشکنین لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە کە ٥٤ هەزار و ٨٦٤ لە هەولێر، ٣٤ هەزار و ٧٠٦ لە سلێمانی، ٢٥ هەزار و ١٨٣ لە دهۆک و ٨١٨ لە هەڵەبجە بووە.

ئاماژە بەوەشدراوە کە لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٣٩ نەخۆش دوای چارەسەری پزیشکی چاکبوونەوەتەوە کە ٢٣ هەولێر، چوار لە گەرمیان و ١٢ لە دهۆک بووە.

لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی کوردستاندا ئەوە ئاشکرا کراوە کە لە کۆی ١٥ هەزار و ٤٠٠ هاووڵاتیی کەرەنتینکراو، ١٤هەزار و ٣٨٧ هاووڵاتیی لە کەرەنتین دەرچوون و دوای تەواو کردنی ماوەی ١٤ رۆژ و ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان و پشتڕاستکردنەوەی ئەوەی کە ھەڵگری ئەو نەخۆشییە نین، گەڕانەوەتە ناو خانەوادەکانیان و لەئێستادا، هەزار و ١٣ هاووڵاتیی لە ٣١ شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە کە ٢٧٤ لە هەولێر و ٧٣٩ لە دهۆک.

ئاماژە بەوەشدراوە کە لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٤٤ هاووڵاتیی کەرەنتینکراون.

بەپێی داتاکانی وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە ھەرێمی کوردستان گەیشتووەتە سێ هەزار و ٥٣٩ تووشبوو کە ٨٥٣ لە هەولێر، دوو هەزار و ٤٦٠ لە سلێمانی، ١٤٥ دهۆک و ٨١ لە هەڵەبجەیە، لەنێویاندا ٩٨ حاڵەتی گیانلەدەستدان ھەیە کە ١٤ هەولێر، ٨٢ سلێمانی و دوو حاڵەت لە هەڵەبجە بووە، و هەزار و ٣٥٨ نەخۆش چاکبووەتەوە کە ٤٧٤ لە هەولێر، ٧٣٦ لە سلێمانی، ١١٥ لە دهۆک و ٣٣ هەلەبجە بووە، و لە ئێستادا دوو هەزار و ٨٣ نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکییدان کە ٣٦٥ لە هەولێر، هەزار و ٦٤٢ لە سلێمانی، ٣٠ لە دهۆک و ٤٦ لە هەلەبجەیە.

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، داوای لە هاووڵاتییان کردووە پابەندبن بە رێنماییەکانی تەندروستیی و دوورکەوتنەوە لە شوێنی قەرەباڵغ و دانانی ماسک و دەستکێش، هەروەها لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢) بکەن.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın