Ankara
ئەنقەرە - AA
ڕێژەی بێکاری لە تورکیا لە ساڵی ٢٠٢٣دا بەراورد بە ساڵی پێشووی، ١ خاڵ کەمی کردووە و لەسەدا ٩،٤ بووە و ئەوەش کەمترین ڕێژەیە لە ١٠ ساڵی ڕابردوودا.
دامەزراوەی ئاماری تورکیا ئامارەکانی لەبارەی هێزی کار لە ساڵی ٢٠٢٣دا بڵاو کردەوە.
بەو پێیە، ڕێژەی بێکاری لە تورکیا لە ساڵی ٢٠٢٣دا بەراورد بە ساڵی پێشووی، ١ خاڵ کەمی کردووە و دابەزیوە بۆ ٩،٤ لەسەدا.
بە پێی ئامارەکان، ڕێژەی بێکاری لە تورکیا بۆ ساڵی ٢٠٢٢ لەسەدا ١٠،٤ بووە و سێ ملیۆن و ٥٨٢ هەزار کەس بە بێکار ڕاگەیاندرابوون. دواجار لە ساڵی ٢٠١٣ ڕێژەی بێکاری بە ٨،٩ لەسەدا ڕاگەیاندرابوو و دوای ئەوە ڕێژەی بێکاری لەسەر ئاستی تورکیا بۆ ئەو ئاستە دانەبەزیوە. بەو پێیە ڕێژەی لەسەدا ٩،٤ کەمترین ڕێژەیە لە ١٠ ساڵی ڕابردوودا.
ڕێژەی بێکاری لە تورکیا لە ساڵی ٢٠١٣ هەتا ٢٠٢٣ بەو شێوەیەیە:
ساڵەکان | ڕێژەی بێکاری (%) |
٢٠١٣ | ٨،٩ |
٢٠١٤ | ٩،٩ |
٢٠١٥ | ١٠،٣ |
٢٠١٦ | ١٠،٩ |
٢٠١٧ | ١٠،٩ |
٢٠١٨ | ١٠،٩ |
٢٠١٩ | ١٣.٧ |
٢٠٢٠ | ١٣،١ |
٢٠٢١ | ١٢،٠ |
٢٠٢٢ | ١٠،٤ |
٢٠٢٣ | ٩،٤ |