توركيا

پەیامی سەرکۆمار ئەردۆغان بەبۆنەی یادی شەهیدانی ١٨ی ئادار و سەرکەوتنی چاناککالە

سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان: "سەرکەوتنی چاناککالە داستانێکی شکۆمەند بوو کە مۆدێرنترین سوپای ئەو سەردەمەی بەچۆکدا دا و گوتەی "ناتوانرێت چاناککالە ببەزێندرێت"ی لە مێژوودا نەخشاند".

Özcan Yıldırım  | 18.03.2024 - نوێکردنەوە : 19.03.2024
پەیامی سەرکۆمار ئەردۆغان بەبۆنەی یادی شەهیدانی ١٨ی ئادار و سەرکەوتنی چاناککالە

Ankara

ئەنقەرە - AA

سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاند: ​​"سەرکەوتنی چاناککالە داستانێکی شکۆمەند بوو کە مۆدێرنترین سوپای ئەو سەردەمەی بەچۆکدا دا و گوتەی "ناتوانرێت چاناککالە ببەزێندرێت"ی لە مێژوودا نەخشاند".

لە پەیامێکیدا کە بەبۆنەی ڕۆژی یادی شەهیدانی ١٨ی ئادار و سەرکەوتنی دەریایی چاناککالە بڵاویکردەوە، سەرکۆمار ئەردۆغان ئاماژەی بەوە کرد کە وەک گەل بە شانازی و جۆشوخرۆشەوە یادی ١٠٩ ساڵەی سەرکەوتنی چاناککالە دەکەنەوە.

سەرکۆمار ئەردۆغان لە پەیامەکەیدا باسی لەوە کرد سەرکەوتنی چاناککالە داستانێکی شکۆمەند بوو کە مۆدێرنترین سوپای ئەو سەردەمەی بەچۆکدا دا و گوتەی "ناتوانرێت چاناککالە ببەزێندرێت"ی لە مێژوودا نەخشاند،

ڕاشیگەیاند: "ڕۆڵەکانی ئەم وڵاتە لە قوربانییدانی باوباپیرانمان و لە خەباتی سەختی چاناککالەوە وانە فێردەبن".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın