سياسەت, جيهان

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ تاوتوێکردنی ئاگربەست لە غەززە سەردانی سعوودیە و میسر دەکات

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئەنتۆنی بلینکن لەم ھەفتەیەدا سەردانی سعوودیە و میسر دەکات کە لە میانیدا پرسی ئاگربەست لە کەرتی غەززە لەگەڵ بەرپرسانی ئەو دوو وڵاتە تاوتوێ دەکات.

Mohammed Hamood Ali Al Ragawi  | 19.03.2024 - نوێکردنەوە : 20.03.2024
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ تاوتوێکردنی ئاگربەست لە غەززە سەردانی سعوودیە و میسر دەکات

Istanbul

ئیستانبوڵ ــ AA

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئەنتۆنی بلینکن لەم ھەفتەیەدا، بە ئامانجی گفتوگۆکردن لە بارەی ھەوڵەکان بۆ گەیشتن بە ڕیککەوتنی ئاگربەست لە کەرتی غەززە، سەردانی سعوودیە و میسر دەکات.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لەم ھەفتەیەدا، ئەنتۆنی بلینکن سەردانی ڕیاز و قاھیرە دەکات کە لە میانیدا، ھەوڵەکان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاگربەست لە نێوان حەماس و ئیسرائیل لە کەرتی غەززە لەگەڵ بەرپرسانی سعوودیە و میسر تاوتوێ دەکات.

باسی لەوەش کردووە، ئەو ڕێککەوتنەی کە چاوەڕوان دەکرێت گفتوگۆی لەبارەیەوە بکرێت، ئازادکردنی سەرجەم ئەو ئیسرائیلییانە لەخۆدەگرێت کە لە ھێرشەکەی ٧ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣دا، لەلایەن حەماسەوە بەدیلگیراون.

باسی لەوەش کردووە کە سەردانەکەی ئەم ھەفتەیەی ئەنتۆنی بلینکن بۆ سعوودیە و میسر، لەچوارچێوەی گەشتێکدایە کە ھەریەک لە نەمسا، کۆریای باشوور و فلیپین دەگرێتەوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو کە بەشێک لە گفتوگۆکانی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە سعوودیە و میسر، تایبەت دەبن بە چڕکردنەوەی ھەوڵەکان بە ئامانجی گەیاندنی یارمەتی مرۆیی زیاتر بۆ غەززە، ھەروەھا ھەماھەنگی لەبارەی دانانی پلان بۆ قۆناغی دوای شەڕ لە غەززە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın