تەندروستی, عێراق, کۆڤید- ١٩

هەرێمی کوردستان.. هەزار و ٤٢١ حاڵەتی تووشبوون و ١٠ گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا تۆمارکرا

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان: "لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٤٢١ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و هەزار و ٢١٥ کەس چاکبوونەتەوە، ١٠ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە".

Sarmand Hameed  | 27.09.2021 - نوێکردنەوە : 28.09.2021
هەرێمی کوردستان.. هەزار و ٤٢١ حاڵەتی تووشبوون و ١٠ گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا تۆمارکرا

Arbil

هەولێر- AA

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان بڵاوی كرده‌وه‌، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٤٢١ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و هەزار و ٢١٥ کەس چاکبوونەتەوە، ١٠ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID -19)ی بڵاوکردەوە.

بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٤٢١ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمار کراوە کە زۆرترین ژمارەیان لە سلێمانی بووە بە ٥٣٢ کەس، ٤٨١ لە هەولێر، ٣١٠ لە دهۆک، ٦١ لە گەرمیان، ٢٢ لە هەڵەبجە و ١٥ کەسیش لە راپەڕین بووە.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٢١٥ کەس لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە کە زۆرترین ژمارەیان لە سلێمانی بووە بە ٤٧٩، ٣٤٤ کەس لە دهۆک، ٣٠٠ لە هەولێر، ٣٦ لە هەڵەبجە، ٣٤ لە گەرمیان و ٢٢ کەسیش لە راپەڕین بووە.

هەروەها لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١٠ کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە کە سێ کەس لە هەولێر، دوو لە سلێمانی، دوو لە دهۆک، دوو لە گەرمیان و یەک کەسیش لە راپەڕین بووە.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان تا ئێستا، سێ ملیۆن و ١٠٥ هەزار و ٢٦٤ پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە و لە ئەنجامدا، ٣٢٨ هەزار و ١١٨ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمار کراوە و پێنج هەزار و ٨١٩ کەسیش دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە و ٢٩٤ هەزار و ١٨٢ کەسیان دوای چارەسەری پزیشکیی چاکبوونەتەوە و لە ئێستادا ٢٨ هەزار و ١١٧ کەس لەژێر وەرگرتنی چارەسەرییدا ماون.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın