نەتەوە یەکگرتووەکان: "پێویستە بەپەلە یارمەتی مرۆیی زیاتر بگەیەندرێتە غەززە"
نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاگربەست، تاکە ڕێگایە لە پێناو گەیاندنی یارمەتی مرۆیی زیاتر بۆ کەرتی غەززە.
Gazze
ئیستانبوڵ ــ AA
نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، پێویستە یارمەتی مرۆیی زیاتر بگەیەندرێتە فەڵەستینییەکان لە کەرتی غەززە کە ئێستا بەدەست برسییەتییەوە، دەناڵێنن.
بەرنامەی خۆراکی جیھانی (WFP) سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ئاماژەی بەوەداوە کە برسییەتی زۆر بەخراپی لە غەززە بڵاودەبێتەوە.
ڕاشیگەیاندووە: "پێویستە بەرلەوەی دەرنگ بکەوێت، یارمەتی مرۆیی زیاتر بگەیەندرێتە فەڵەستینییەکان لە کەرتی غەززە کە ئێستا بەدەست برسییەتییەوە، دەناڵێنن.
جەختی لەوەش کردووەتەوە کە گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاگربەست، تاکە ڕێگایە لە پێناو گەیاندنی یارمەتی مرۆیی زیاتر بۆ کەرتی غەززە.
