جيهان

نوێنەری تایبەتیی ئەمریکا بۆ سووریا سەردانی تورکیا و قەتەر و سعوودیە دەکات

- نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ سووریا، جێمس جێفری، سەردانی هەریەک لە تورکیا، قەتەر و سعوودیە دەکات.

Hakan Çopur, Muhammet Ali Kemal  | 16.10.2018 - نوێکردنەوە : 16.10.2018
نوێنەری تایبەتیی ئەمریکا بۆ سووریا سەردانی تورکیا و قەتەر و سعوودیە دەکات

Washington DC

واشنتۆن - AA

نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ سووریا، جێمس جێفری، سەردانی هەریەک لە تورکیا، قەتەر و سعوودیە دەکات.

لە راگەیاندراوێکدا کە لەلایەن وەزارەتی ئەمریکاوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە، جێمس جێفری لە گەشتێکدا لەنێوان رۆژانی ١٥ بۆ ٢٣ی تشرینی یەکەم لە هەریەک لە تورکیا، قەتەر و سعوودیە ژمارەیەک دیدار و کۆبوونەوە سەبارەت بە دوایین پێشهاتەکانی سووریا و دۆخی ئەو وڵاتە ئەنجامدەدات.

باس لەوەشکراوە، جێفری لە تورکیا، کە یەکەم وێستگەی گەشتەکەیەتی، لەگەڵ کاربەدەستە حکوومییەکان، سەرکردەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی کۆدەبێتەوە و لە کۆبوونەوەکاندا "پابەندیی ئەمریکا بە چارەسەرێکی سیاسیی لە سووریا دووپاتدەکاتەوە و هەوڵی دۆزینەوەی زەمینەی لەبار بۆ چارەسەر بەشێوەیەک کە بگونجێت لەگەڵ بڕیاری ژمارە ٢٢٥٤ی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان، دەدات".

لە دیدار و کۆبوونەوەکانیشیدا لە قەتەر و سعوودیە، جێفری جارێکی دیکە جەخت لەوە دەکاتەوە کە هەر جۆرە هێرشێکی سەربازیی بۆ سەر ئیدلب، دەبێتە مایەی هەڵکشانی گرژییەکان لە ناوچەکە و ژیانی هاووڵاتییانی سڤیل دەخاتە مەترسییەوە.

راگەیاندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا تیشكی خستووەتە سەر ئەوەی جێمس جێفری لە سەرجەم کۆبوونەوەکانیدا چاوی بە موخاتەبە سوورییەکانی دەکەوێت و پشتیوانیی تەواو لە هەوڵەکانی نوێنەری تایبەتیی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ سووریا، ستافان دی میستورا بەمەبەستی پێکهێنانی لیژنەی نووسینەوە دەستوور لە کورتترین ماوەدا، دەکات.

جێمس جێفری، کە پێشتر باڵیۆزی ئەمریکا بووە لە ئەنقەرە، لە یەکەم گەشتیدا بۆ دەرەوەی وڵات لە ئەرکە نوێیەکەیدا کە ١٧ی ئاب دەستبەکاربووە، لەنێوان رۆژانی یەکی ئەیلوول بۆ چواری ئەیلوول سەردانی هەریەک لە ئیسرائیل، ئوردن و تورکیای کردبوو.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن