سياسەت, جيهان

مەولود چاوشئۆغڵو سەرەخۆشی لە مەسرور بارزانی کرد

وەزیری دەرەوەی توركیا، مەولود چاوشئۆغڵو بۆ کۆچی دوایی پارێزگاری هەولێر، فرسەت سۆفی سەرەخۆشی لە سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، مەسرور بارزانی کرد.

Fakhradin Ibrahim Mohammad  | 22.11.2020 - نوێکردنەوە : 23.11.2020
مەولود چاوشئۆغڵو سەرەخۆشی لە مەسرور بارزانی کرد

Arbil

هەولێر - AA

وەزیری دەرەوەی توركیا، مەولود چاوشئۆغڵو بۆ کۆچی دوایی پارێزگاری هەولێر، فرسەت سۆفی سەرەخۆشی لە سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، مەسرور بارزانی کرد.

نووسینگەی رۆژنامەوانیی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویکردەوە کە ئەمڕۆ یەكشەممە، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، مەسرور بارزانی پەیوەندییەكی تەلەفۆنیی لە وەزیری دەرەوەی توركیا، مەولود چاوشئۆغلو پێگەیشتووە.

نووسینگەی رۆژنامەوانیی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاندووە کە وەزیری دەرەوەی توركیا، پرسە و سەرەخۆشی لە سەرۆكی حكوومەت كردووە بۆ كۆچی دواییی خوالێخۆشبوو پارێزگاری هەولێر، فرسەت سۆفی و خوالێخۆشبوو شێخ مەحموود شێخ عەبدوڵڵا بارزانی كەسایەتی ناسراوی دەڤەری بارزان و هاوخەمیی خۆی دەربڕیوە.

ئاماژەی بەوەیشداوە کە لە بەرامبەردا، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان سوپاسی وەزیری دەرەوەی توركیای كردووە بۆ پەیوەندی و هاوخەمییان.

باسیشی لەوە کردووە کە "لە تەوەرێكی دیكەی پەیوەندییەكەدا، گفتوگۆ دەربارەی پەیوەندی و هەماهەنگی هەردوو لا كراوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ئاڵۆگۆڕكردنی شارەزایی تەندروستی لەو بوارەدا".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın