عێراق

مەسرور بارزانی: "هیوادارم فراکسیۆنە کوردستانییەکان دژی هەر هەوڵێک بۆ لاوازکردنی پێگەی هەرێم بوەستنەوە"

- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی: "هیوادارم فراکسیۆنە کوردستانییەکان بە هەستی بەرپرسیارێتیی نیشتمانییەوە مامەڵە لەگەڵ پرۆژەیاسای بوودجە بکەن و پارێزگاریی لە قەوارەی هەرێم و مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی بکەن".

Sarmand Hameed  | 09.06.2023 - نوێکردنەوە : 10.06.2023
مەسرور بارزانی: "هیوادارم فراکسیۆنە کوردستانییەکان دژی هەر هەوڵێک بۆ لاوازکردنی پێگەی هەرێم بوەستنەوە"

Arbil

هەولێر - AA

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی هیوای خواست فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دژی هەر هەوڵێک بۆ لاوازکردنی پێگەی هەرێمی کوردستان بوەستنەوە.

مەسرور بارزانی لەبارەی دانیشتنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تایبەت بە پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵەکانی دارایی ٢٠٢٣-٢٠٢٤-٢٠٢٥، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر پەیامێکی بڵاوکردەوە.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان نووسیوویەتی: "هیوادارم فراکسیۆنە کوردستانییەکان بە هەستی بەرپرسیارێتیی نیشتمانییەوە مامەڵە لەگەڵ پرۆژەیاسای بوودجە بکەن و پارێزگاریی لە قەوارەی هەرێم و مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی بکەن".

مەسرور بارزانی هاوکات داوای لە فراکسیۆنە کوردستانییەکان کردووە دژی هەر هەوڵێک بۆ لاوازکردنی پێگەی هەرێمی کوردستان بوەستنەوە.

لە دانیشتنی ژمارە ٢٨ی ئاسایی وەرزی یەكەمی یاسادانان بۆ ساڵی دووەم لە خولی پێنجەمی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تایبەت بە پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵەکانی دارایی ٢٠٢٣-٢٠٢٤-٢٠٢٥، کە شەوی رابردوو بە سەرۆكایەتی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، محەمەد حەلبووسی و بە ئامادەبوونی ٢٥٨ ئەندام بەڕێوەچوو، شەش ماددەی پڕۆژە یاساکە پەسەندکرا و دەنگدان لەسەر ماددەیەک جێهێڵدرا و ماددەیەکیش لەناو پڕۆژەیاساکەدا هەڵگیرا.



بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın