مەسرور بارزانی: "دەرچوونی میلیشیا و چەکدارە نایاساییەکان لە شنگال ئاسایش و سەقامگیری بۆ ناوچەکە دەگەڕێنێتەوە"
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی جەختی لە جێبەجێکردنی رێککەوتنی شنگال کردەوە و رایگەیاند کە دەرچوونی میلیشیا و چەکدارە نایاساییەکان لە شنگال ئاسایش و سەقامگیری بۆ ناوچەکە دەگەڕێنێتەوە.
Arbil
هەولێر - AA
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی بەبۆنەی جەژنی سەری ساڵی ئێزدیی، پیرۆزبایی لە ئێزدییەکانی هەرێمی کوردستان و جیهان کرد و رایگەیاند، حکوومەتی هەرێمی کوردستان پشتیوانی بەهێزی داخوازییە رەواکانی ئێزدییەکان دەبێت و هەموو هەوڵەکانی خۆی دەخاتەگەڕ بۆ خزمەتکردنی زیاتری ئێزدییەکان و کاردەکات بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان و ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکانی ئێزدیی نشینەکان بە هاوکاری حکوومەتی عێراق و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی.
مەسرور بارزانی لە پەیامەکەیدا جەختی لە جێبەجێکردنی رێککەوتنی شنگال لەنێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدڕاڵی عێراق کردووەتەوە و رایگەیاندووە کە دەرچوونی میلیشیا و چەکدارە نایاساییەکان لە شنگال ئاسایش و سەقامگیری بۆ ناوچەکە دەگەڕێنێتەوە.
دەقی پەیامی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی
ب ھەلکەفتا جەژنا سەرساڵا ئۆلی یا ئێزیدییان، پیرۆزباھییەکا گەرم ل خوشک و برایێن ئێزیدی ل کوردستانێ و جیھانی دکەم. ھیڤیدارم ساڵا نوی، ساڵا شادی و بەختەوەریێ و ب داوی ھاتنا دەردەسەری و نەخۆشییان بیت.
ب ڤێ ھەلکەفتێ، خوشک و برایێن ئێزیدی پشتڕاست دکەینەڤە، کو حکوومەتا ھەرێما کوردستانێ پشتەڤانەکا بھێزە بۆ داخوازیێن ڕەوایێن ئێزیدییان و ھەموو شیانان دێ بکارئینیت، ژبۆ خزمەتکرنا پتر یا ئێزیدییان و کارکرن ژبۆ زڤڕینەڤا ئاوارەیان و ئاڤەدانکرنەڤا دەڤەرێن ئێزیدییان ب ھەڤکاری یا حکوومەتا عێراقێ و جڤاکا نیڤدەولەتی.
بێگومان بجھئینانا رێککەفتننامەیا شنگالێ یا دنێڤبەرا حکوومەتا ھەرێما کوردستانی و حکوومەتا فیدرالا عیراقێ و دەرکەفتنا میلیشیا و چەکدارێن نەیاسایی ژ شنگالێ ئەگەرەکێ گرنگێ زڤڕینەڤا ئێمناھی و سەقامگیریێ یە ژبۆ دەڤەرێ.
مەسرور بارزانی
سەرۆکێ حکوومەتا ھەرێما کوردستانێ