مستەفا کازمی: "بەرەنگاربوونەوەی پێشێلکارانی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق ئەرکێکی ئاسان نییە"
سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی: "گۆڕانکاریی راستەقینە سەرەتا لە فەلسەفەی مامەڵەکردن لەگەڵ خەڵکی لە سەرجەم دامەزرەکانی دەوڵەتدا دەست پێ دەکات، بەتایبەتیش لە دامەزراوە ئەمنیی و سەربازییەکان".
Arbil
ھەولێر ــ AA
سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی رایگەیاند کە گۆڕانکاریی راستەقینە سەرەتا لە فەلسەفەی مامەڵەکردن لەگەڵ خەڵکی لە سەرجەم دەزگاکانی دەوڵەتدا دەست پێ دەکات، بەتایبەتیش لە دامەزراوە ئەمنیی و سەربازییەکان.
مستەفا کازمی تویتێکی بەبۆنەی چلەی ئیمام حوسێن بڵاوکردەوە و تیایدا نووسیوویەتی "چلەی ئیمام حوسێن و یاوەرانی، گرنگترین ناڕەزایەتیی مرۆڤایەتییە بەدرێژایی مێژوویی دژبە پێشێلکارییەکانی مافەکانی مرۆڤ، ئەم بۆنەیە جەختکردنەوەیە لەسەر ئەو راستییەی کە بەرەنگاربوونەوەی ئەو جۆرە پێشێلکارییانە بەدرێژایی قۆناغە جیاوازەکان لە عێراق ئەرکێکی سانا نییە و تەنھا بەنیازی باشیش ئەنجام نادرێت".
سەرۆکوەزیرانی عێراق راشیگەیاندووە کە گۆڕانکاریی راستەقینە سەرەتا لە فەلسەفەی مامەڵەکردن لەگەڵ خەڵکی لەسەرجەم دامەزراوەکانی دەوڵەتدا دەست پێ دەکات، بەتایبەتیش لە دامەزراوە ئەمنیی و سەربازییەکان و دووبارە ڕراھێنانەوەی ژمارەیەک لێکۆڵەر و نووسیوویەتی "دەبێت وەک عێراقییەکان ئازایانە دان بە ھەڵەکاندا بنێنن لەو کاتەی روودەدەن و دەبێت بەرەوڕووی ھەڵەکان ببینەوە و لێکەوتەکانی چارەسەر بکەن و لێپێچینەوەیش لە ئەنجامدەرانی بکەین".
مستەفا کازمی ھەروەھا نووسیوویەتی "دەبێت مافەکانی مرۆڤ بخەینە ناو پرۆگرامەکانی خوێندن بۆ ئەوەی لە دڵ و هزردا بچەسپێنین تا بکەین بە رێگایەک بۆ داھاتوو".
سەرۆکوەزیرانی عێراق راشیگەیاندووە کە پاراستنی نیشتمان و راستگۆیی بە دانپێدانان دەبێت نەک چاوپۆشیکردن و نووسیوویەتی "گەلی عێراق بەھاکانی دادپەروەریی، لێبوردەیی و قوربانیدانی بەدرێژایی مێژوو چەسپاندووە و دەبێت بەرھەمەکەی چنینەوەی کەرامەت بێت و دیموکراسییەت بژاردەی عێراقییەکانە و ئەوان شایەنی ھەموو کارێکی باشن".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن