ئابووری, عێراق

لێژنەی کشتوکاڵ لە پەرلەمانی کوردستان و وەزیرانی کشتوکاڵ و بازرگانیی لە کۆبوونەوەدان

- لەسەر بانگهێشتی لێژنەی کشتوکاڵ لە پەرلەمانی کوردستان، هەریەکە لە وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و وەزیری بازرگانیی و پیشەسازیی لە پەرلەمانی کوردستان ئامادەبوون.

Heman Hussein Yaseen  | 09.07.2020 - نوێکردنەوە : 09.07.2020
لێژنەی کشتوکاڵ لە پەرلەمانی کوردستان و وەزیرانی کشتوکاڵ و بازرگانیی لە کۆبوونەوەدان

Arbil

هەولێر - AA

بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ کێشە و گرفتەکانی جووتیاران، لێژنەی کشتوکاڵ لە پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و وەزیری بازرگانیی و پیشەسازیی لە کۆبوونەوەدایە.

لەسەر بانگهێشتی لێژنەی کشتوکاڵ لە پەرلەمانی کوردستان، هەریەکە لە وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بێگەرد تاڵەبانی و وەزیری بازرگانیی و پیشەسازیی، کەمال موسلم لە پەرلەمانی کوردستان ئامادەبوون.

تەوەری کۆبوونەوەکە بریتییە لە تاوتوێکردنی گیروگرفتی جووتیاران و بەبازاڕکردنی بەرهەمەکانیان بەهۆی ئەوەی لە ماوەی رابردوودا، بەهۆی ساغنەبوونەوەی بەرهەمەکانیان، جووتیاران چەند جارێک ناڕەزاییەتیان دەربڕیووە.

پێشتر سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ و ئاودێری لە پەرلەمانی کوردستان، عەبدولستار مەجید رایگەیاندبوو "کۆبوونەویەکی هاوبەش دەکەین بۆ ئەوەی رێگەچارەیەک بدۆزینەوە کە جووتیاری ئێمە چیدی زەرەر نەکات".

راشیگەیاندبوو "کۆمەڵێک رێکار هەیە کە دەبێت بگیرێنە بەر، ئێمە وەک لیژنەی کشتوکاڵ کۆمەڵێک پێشنیاز و رێگاچارەمان ئامادە کردووە لەو کۆبوونەوەیە دەیخەینە بەردەستی هەردوو وەزیر".

چاوەڕوان دەکرێت دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەکە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا، دەرئەنجامی کۆبوونەوەکە بۆ رای گشتی ئاشکرا بکرێت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın