جيهان

فەخرەددین ئاڵتوون: ''بەرگریی کردن لە فەڵەستینییەکان و ڕاستی، بەرگریی کردنە لە شکۆی مرۆڤایەتی''

سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، فەخرەددین ئاڵتوون: ''ئیسرائیل هەم فەڵەستینییەکان و هەمیش خودی ڕاستیی دەکوژێت. بەرگریی کردن لە فەڵەستینییەکان و ڕاستی، بە واتایەک واتا بەرگریی کردن لە شکۆی مرۆڤایەتی''.

Merve Yıldızalp  | 08.04.2024 - نوێکردنەوە : 09.04.2024
فەخرەددین ئاڵتوون: ''بەرگریی کردن لە فەڵەستینییەکان و ڕاستی، بەرگریی کردنە لە شکۆی مرۆڤایەتی''

Ankara

ئەنقەرە - AA

سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، فەخرەددین ئاڵتوون ڕایگەیاند: ''ئیسرائیل هەم فەڵەستینییەکان و هەمیش خودی ڕاستی دەکوژێت. بەرگریی کردن لە فەڵەستینییەکان و ڕاستی، بە واتایەک واتا بەرگریی کردن لە شکۆی مرۆڤایەتی''.

بەپێی ڕاگەیاندراوێکی سەرۆکایەتی فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، سەرۆکایەتییەکە لە باڵیۆزخانەی تورکیا لە لەندەن، پانێلێکی لە ژێر ناوی ''پەیوەندییەکانی تورکیا-شانشینی یەکگرتوو'' ساز کردووە.

لە پانێلەکەدا کە تیایدا هەڵسەنگاندن بۆ گۆڕانی داینامیکی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و شانشینی یەکگرتوو لە دوای برێکسیت و پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات کرا، ژمارەیەکی زۆر لە ئەکادیمیست، بیرمەند، ڕۆژنامەنووس و بازرگانان بەشدارییان کرد.

سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، فەخرەددین ئاڵتوون، لە کردنەوەی پانێلەکەدا و لە ڕێگەی پەیامێکی ڤیدیۆییەوە گوتاری پێشکەش بە بەشداربووان کرد.

لە پەیامەکەیدا ئاڵتوون باسی لەوە کرد کە جیهان بە دۆخێکی تاریکدا تێدەپەڕێت و ڕووبەڕووی تاقیکردنەوەی جیاواز بووەتەوە و، لەم ماوەیەدا گەواهیدەری قەیران و ململانێی ناوچەیی و جیهانی بوون.

ئاڵتوون ئاماژەی بەوە کرد کە جەنگی ئۆکراینا-ڕووسیا یەکێکە لەم قەیرانانە و، ڕایگەیاند: ''وەک تورکیا ئێمە هەر لە سەرەتاوە بانگەوازی میانڕەوی و دانبەخوداگرتنمان ئاڕاستەی لایەنەکان کرد. بە دروشمی ئاشتییەکی شکۆمەندانە دۆڕاوی نییە ئاماژەمان بەوە کرد کە پێویستە ناکۆکییەکان بە دانوستان چارەسەر بکرێن نەوەک بە جەنگ. جەنگی ئۆکراینا-ڕووسیا دەرەنجامی جیهانی وەک قەیرانی خۆراکی لێکەوتەوە. بە ڕێککەوتنی ڕێڕەوی دانەوێڵە ڕێگرییمان کرد لە ڕوودانی قەیرانێکی خۆراکی جیهانیی''.

فەخرەددین ئاڵتوون باسی لەوە کرد کێشەیەکی دیکەی ئەمڕۆ کە دەرەنجامی جیهانیی هەیە هێرشەکانی ئیسرائیلە بۆ سەر فەڵەستین و، گوتی: ''ئیسرائیل هەم فەڵەستینییەکان و هەمیش خودی ڕاستی دەکوژێت. بەرگریی کردن لە فەڵەستینییەکان و ڕاستیی، بە واتایەک واتا بەرگریی کردن لە شکۆی مرۆڤایەتی''.

ڕاشیگەیاند: ''تورکیا لە پرسی کێشە ناوچەیی و جیهانییەکاندا لەگەڵ بەریتانیادا کراوەیە بەڕووی هەموو جۆرە هاریکارییەکدا بەتایبەتی لە پرسی فەڵەستیندا''.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın