جيهان

غەززە...تەواوی ئەندامانی خێزانێک لە بۆردومانەکانی ئیسرائیلدا شەهیدبوون

لە شاری بەیت حەنوون لە باکووری کەرتی غەززە، بەهۆی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل، تەواوی ئەندامانی خێزانێکی شەش کەسی شەهیدبوون.

Said İbicioğlu, Nour Mahd Ali Abu Aisha  | 14.05.2021 - نوێکردنەوە : 15.05.2021
غەززە...تەواوی ئەندامانی خێزانێک لە بۆردومانەکانی ئیسرائیلدا شەهیدبوون

Gazze

غەززە- AA

لە شاری بەیت حەنوون لە باکووری کەرتی غەززە، بەهۆی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل، تەواوی ئەندامانی خێزانێکی شەش کەسی شەهیدبوون.

فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل، شەوی رابردوو بەچڕی بۆردوومانی شاری بەیت حەنوون-یان کرد و لە ئاکامدا تەواوی ئەندامانی خێزانێک کە لە دایکێکی دووگیان، باوکێک و چوار منداڵی تەمەن ٣-٦ ساڵ پێکهاتبوون، شەهیدبوون.

یەکێک لە خزمە نزیکەکانی ئەو خێزانە لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو باسی لەوە کرد کە فڕۆکە جەنگییەکان بەشێوەی هەڕەمەکی بۆردومانیان کردووە هیچ هۆشدارییەکی پێشوەختەشیان نەداوە.

- رووداوەکانی قودس و کەرتی غەززە

گرژییەکان لە سەرەتای مانگی رەمەزانەوە و بەھۆی پەلامارەکانی ئیسرائیل بۆسەر گەڕەکی شەیخ جەڕاح و مزگەوتی ئەقسا بەردەوامن و رۆژی حەوتی ئایار بەھۆی بەکارھێنانی گوللەی پلاستیکی و بۆمبی دەنگی بۆ بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران، گرژییەکان ھەڵکشانیان بەخۆوەبینی.

گرووپە شۆڕشگێڕە فەڵەستینییەکانی کەرتی غەززە، تا کاتژمیر شەشی ئێوارەی ١٠ی ئایار مۆڵەتیان دابووە ھێزەکانی ئیسرائیل بۆ ئەوەی لە مزگەوتی ئەقسا و گەڕەکی شێخ جەڕاح بکشێنەوە کە دەکەونە رۆژھەڵاتی قودس.

بەھۆی نەکشانەوەی ھێزەکانی ئیسرائیل، گروپە فەڵەستینییەکان ژمارەیەکی زۆر موشەکیان ئاڕاستەی ئیسڕائیل کرد.

دواتر سوپای ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنێکی چڕی بۆسەر کەرتی غەززە دەستپێکرد.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın