Arbil
ھەولێر ــ AA
لە عێراق لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١٠ کەس بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-١٩) گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماری ٢٤ی کاتژمێری رابردووی سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوکردەوە.
بەپێی راگەیەنراوەکە لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٨٠٤ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ١٠ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
ئاماژە بەوەیشدراوە کە لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ھەزار و ٦٢٥ کەس لە ڤایرۆسەکە، چاکبوونەتەوە.
لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق باس لەوەشکراوە کە کۆی گشتیی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە عێراق، گەیشتووەتە ٦١٥ ھەزار و ٣٨٠ کەس و لەو ژمارەیەش ١٣ ھەزار و ١٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٥٨٤ ھەزار و ٧٥٢ی دیکەیش چاکبوونەتەوە.