عێراق.. گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا ٢٢ ھەزار کەسی تێپەڕاند
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق: "لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، پێنج ھەزار و ٣١٠ کەس لە پەتای کۆرۆنا چاکبوونەتەوە، ھەزار و ٣١٢ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و ٣٣ کەسیش بەھۆی پەتاکەوە گیانیان لەدەستداوە".
Arbil
ھەولێر ــ AA
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) و ئەو کەسانەی کە ڤاکسینیان وەرگرتووە بڵاوکردەوە.
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، پێنج ھەزار و ٣١٠ کەس لە پەتای کۆرۆنا چاکبوونەتەوە، ھەزار و ٣١٢ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و ٣٣ کەسیش بەھۆی پەتاکەوە گیانیان لەدەستداوە.
ھەروەھا باس لەوەش کراوە کە کۆی گشتیی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە عێراق، گەیشتووەتە یەک ملیۆن و ٩٩١ ھەزار و ٦٢٨ کەس و لەو ژمارەیەش ٢٢ ھەزار و ٧٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و یەک ملیۆن و ٨٩٢ ھەزار و ٤١٣ کەسیش چاکبوونەتەوە.
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق، ھەروەھا ئەوەیشی خستووەتە روو کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١١ ھەزار و ٢١٩ کەس ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە و ئاماژەی بەوەیش داوە کە تا ئێستا، چوار ملیۆن و ٦٢٣ ھەزار و ٣٣٩ کەس دۆزی یەکەم و دووەمی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە.