عێراق.. ژمارەی پێوانەیی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکرا
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، پێنج هەزار و ٥٢ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا نوێ و ٧٢ حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی تووشبوونیان بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە.
Istanbul
بەغدا - AA
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، پێنج هەزار و ٥٢ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا نوێ و ٧٢ حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی تووشبوونیان بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە.
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی وەزارەتەکەی لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بڵاوکردەوە.
بەپێی راگەیەنراوەکە کە کۆپییەکی گەیشتووەتە ئاژانسی ئانادۆڵو، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا پێنج هەزار و ٥٢ کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ٧٢ کەسی دیکەش دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسەكه گیانیان لەدەستداوە.
تۆمارکردنی ئەم ژمارەیە بە بەرزترین ژمارەی تووشبوونی رۆژانە له دهستپێكی سەرهەڵدانی ڤایرۆسەکە لە عێراق لە مانگی ئاداری رابردووەوە تا ئێستا هەژمار دەکرێت، بەجۆرێک رۆژی ٤ی ئەیلول، پێنج هەزار و ٣٦ حاڵەتی تووشبوون تۆمارکرابوو.
لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەشدراوە کە لە هەمان ماوەدا، سێ هەزار و٢٣١ تووشبووی ڤایرۆسەكە چاكبوونەتەوە.
بەپێی داتاکانی وەزارەتی تەندروستی و ژینگە، ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە عێراق گەیشتووەتە ٣٢٣ هەزار و ٦٣٥ تووشبوو كە هەشت هەزار و ٧٥٤ یان گیانیان لەدەستداوە و ٢٦٤ هەزار و ٩٨٨ تووشبوو لە ڤایرۆسەکەدا چاكبوونەتەوە.