عێراق

عێراق پەیامێك ئاراستەی وڵاتانی یەكێتیی ئەورووپا دەكات

- وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن: "هانی وڵاتانی یەكێتیی ئەورووپا دەدەین، ئەوە رەت بكەنەوە كە عێراق بخرێتە نێو لیستی وڵاتە زۆر مەترسیدارەكان سەبارەت بە سپیكردنەوەی پارە و پارەداركردنی تیرۆر".

08.07.2020 - نوێکردنەوە : 08.07.2020
عێراق پەیامێك ئاراستەی وڵاتانی یەكێتیی ئەورووپا دەكات

Baghdad

بەغدا ــ AA

وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن هانی وەزیرانی دەرەوەی یەكێتیی ئەورووپای دا كە ئەوە رەت بكەنەوە، عێراق بخرێتە نێو لیستی وڵاتە زۆر مەترسیدارەكانی سەبارەت بە سپیكردنەوەی پارە و پارەداركردنی تیرۆر.

لەمبارەیەوە گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ئەحمەد سەحاف رایگەیاند، فوئاد حوسێن پەیامێكی ئاراستەی وەزیرانی دەرەوەی یەكێتیی ئەورووپا كردووە كە تیایدا هانی داون، بڕیارەكەی كۆمیسیۆنی یەكێتیی ئەورووپا رەت بكەنەوە بەوەی عێراق بخرێتە نێو لیستی وڵاتە زۆر مەترسیدارەكانی سەبارەت بە سپیكردنەوەی پارە و پارەداركردنی تیرۆر.

ئەحمەد سەحاف لە راگەیەندراوێكدا ئەوەی ئاشکرا کردووە کە فوئاد حوسێن لە پەیامەكەیدا بۆ وەزیرانی دەرەوەی یەكێتیی ئەورووپا جەختی لەسەر ئەوە كردووەتەوە كە عێراق چەندین ساڵە، ژمارەیەک یاسای گرنگیی بە ئامانجی بەرەنگاربوونەوەی سپیكردنەوەی پارە، پارەداركردنی تیرۆر و كەمكردنەوەی مەترسییەكان وابەستە بەو پرسانە، دەركردووە.

پێشتر كۆمەڵەی كاری دارایی (FATF) لە راپۆرتێكدا ئاماژەی بەوە دابووكە رێوشوێنی توند و بەهێز تایبەت بەرەنگاربوونەوەی سپیكردنەوەی پارە و پارەداركردنی تیرۆر (AML/CFT) لە عێراق گیراوەتەبەر.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın