عێراق

عێراق.. پەلامارێکی چه‌كداریی کوژرانی دوو پۆلیسی لێکەوتەوە

- لە ئاکامی پەلامارێکدا لە پارێزگای دیالە رۆژهەڵاتی عێراق، دوو پۆلیس کوژران و دوو دیکە بێ سه‌روشوێن بوون.

Sarmand Hameed  | 27.09.2021 - نوێکردنەوە : 27.09.2021
عێراق.. پەلامارێکی چه‌كداریی کوژرانی دوو پۆلیسی لێکەوتەوە

Iraq

بەغدا - AA

لە ئاکامی پەلامارێکدا لە پارێزگای دیالە رۆژهەڵاتی عێراق، دوو پۆلیس کوژران و دوو دیکە بێ سه‌روشوێن بوون.

ئەفسەر له‌ پۆلیسی پارێزگای دیالە، ملازمی یەک شەعلان کاملی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، گوتی: "ژمارەیەک چەکدار بە چەکی سووک پەلاماری خاڵێکی پشکنینی پۆلیسیان دا لە دەوروبەری قەزای میقدادییە بە دووری ٤٠ کم باکووری رۆژهەڵاتی شاری باقوبە ناوەندی پارێزگای دیالە".

شەعلان کاملی راشیگەیاند، لەو پەلامارەدا ئەفسەرێک بە پلەی موقەدەم و پۆلیسێک کوژران و دوو پۆلیسی دیکە شوێنبزر بوون کە گومان دەکرێت لەلایەن چەکدارە هێرشبەرەکانەوە رفێنرابن.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد کە دوای پەلامارەکە هێزی پشتیوانی ئەمنیی گەیشتووەتە شوێنی رووداوەکە و هەڵمەتی کیۆماڵ کردن بەدوای دوو پۆلیسە بێ سه‌روشوێنه‌كه‌دا دەستی پێ کردووە.

شەعلان کاملی، چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعشی بە ئه‌نجام دانی ئەو پەلاماره‌ تۆمەتبار کرد چونکە پێشتر چەندین هێرشی هاوشێوەیان لە پارێزگاکەدا ئەنجام داوە.

ئەم پێشهاتە دوای تەنها رۆژێک دێت لە کوژرانی ئەفسەرێکی پۆلیس بە پلەی عەقید و چوار هاووڵاتیی مەدەنی کە لە دوو هێرشدا بە بۆمبی چێنراو و رفاندن کوژران.

وێڕای ئەوەی عێراق لە ساڵی ٢٠١٧دا سەرکەوتنی بەسەر رێکخراوی تیرۆریستی داعش و کۆنترۆڵ کردنەوەی تەواوی رووبەری ئەو خاکەی کە رێکخراوەکە لە ھاوینی ٢٠١٤دا دەستی بەسەردا گرت، راگەیاند، بەڵام تاوەکو ئێستا رێکخراوەکە لە رێگەی پاشماوە و شانە نووستووەکانی ناو بەناو کردەی تیرۆریستی ئەنجام دەدات بەتایبەت لە ناوچەی نێوان پارێزگاکانی کەرکووک و سەڵاحەددین (باکوور) و پارێزگای دیالە (رۆژھەڵات)، کە بە "سێگۆشەی مەرگ" ناودەبرێت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın