عێراق

عێراق.. پرسی بەخشینی متمانە بە حكوومەتەكەی مستەفا كازمی

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند كە لەمیانی ئەم هەفتەیەدا، دانیشتنی تایبەت بۆ دەنگدان لەسەر بەخشینی متمانە بە كابینەی نوێی حكوومەت بەسەرۆكایەتی مستەفا كازمی ساز دەكات.

03.05.2020 - نوێکردنەوە : 05.05.2020
عێراق.. پرسی بەخشینی متمانە بە حكوومەتەكەی مستەفا كازمی

Baghdad

بەغدا ــ AA

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند كە لەمیانی ئەم هەفتەیەدا، دانیشتنی تایبەت بۆ دەنگدان لەسەر بەخشینی متمانە بە كابینەی نوێی حكوومەت بەسەرۆكایەتی مستەفا كازمی ساز دەكات.

لەوبارەوە ئەنجوومەنی نوێنەران راگەیەندراوێكی بڵاوكردووەتەوە کە تیایدا هاتووە "وەك ئامادەكاریەك بۆ ئەوەی لەمیانی ئەم هەفتەیەدا، دانیشتنی تایبەت بۆ بەخشینی متمانە بە حكوومەتی نوێ ساز بكرێت، سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران، محەمەد حەلبوسی داوای لە ئەندامانی ئەنجوومەنەكە كردووە سبەی دووشەممە لە بەغدا ئامادەبن".

لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەدراوە كە ئامادەسازی كراوە بۆ ئەوەی ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران بە گەشتی ئاسمانی لەڕێگەی فڕۆكەخانەكانی هەولێر، سلێمانی و بەسرە بگوازرێنەوە بۆ بەغدا.

بەپێی راگەیەندراوەكە لە ماوەكانی داهاتوودا، وادەی سازكردنی دانیشتنەكە رادەگەیەندرێت.

حكوومەتی نوێ بۆ بەدەستهێنانی ماتمانەی ئەنجوومەنی نوێنەران پێویست بە دەنگی زۆرینە (50+1) هەیە لە ژمارەی ئەندامانی ئامادەبوو نەوەك كوی گشتی ژمارەی ئەندامان.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın