کۆڤید- ١٩

عێراق.. تۆماركردنی ٧٨٧ حاڵەتی دیكەی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركران

- وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق راگەیاند كە ٧٨٧ حاڵەتی دیكەی تووشبوون بە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ تۆماركراوە و ٢٢ تووشبووی دیكە بەو ڤایرۆسە گیانیان لەدەستداوە.

Zana Natık Kerem  | 09.06.2020 - نوێکردنەوە : 10.06.2020
عێراق.. تۆماركردنی ٧٨٧ حاڵەتی دیكەی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركران

Baghdad

بەغدا - AA

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق راگەیاند كە ٧٨٧ حاڵەتی دیكەی تووشبوون بە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ تۆماركراوە و ٢٢ تووشبووی دیكە بەو ڤایرۆسە گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەداوە كە ٧٨٧ كەسی دیكە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنابوون و ٢٢ تووشبووی دیكە بەو ڤایرۆسە گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی راگەیەنراوەكە ئەمڕۆ لە تاقیگەكاندا، ١٠ هەزار و ٧١١ پشكنین ئەنجامدراوە دەرەنجام، ٧٨٧ تووشبووی نوێ تۆمارکراوە.

ئاماژە بەوەشدراوە کە تا ئێستا لە عێراق، ٣٢٢ هەزار و ٢٩١ پكشنین ئەنجامدراوە.

ئەو ٧٨٧ حاڵەتە نوێیە بەمشێوەیەی خوارەوە دابەشبوون:-

بەغدا/ رەسافە : ١١٨ حاڵەت

بەغدا/ كەرخ: ٦٧ حاڵەت

بەغدا/ شاری پزیشكی: ٧٣ حاڵەت

نەجەف: ٨٧ حاڵەت

بەسرە: ٦٢ حاڵەت

سلێمانی: ٩٣ حاڵەت

هەولێر: ٤٤ حاڵەت

دهۆك: یەك حاڵەت

كەربەلا: ٢٥ حاڵەت

واست: ١٣ حاڵەت

كەركووك: حەوت حاڵەت

دیالە: ٢٦ حاڵەت

بابل: ٥٢ حاڵەت

میسان: ٢٣ حاڵەت

دیوانییە: ٤٣ حاڵەت

زیقار: ٣٢ حاڵەت

موسەننا: سێ حاڵەت

سەڵاحەددین: ١٥ حاڵەت

ئەنبار: ١٢ حاڵەت

وەزارەتی تەندروستییی عێراق رایگەیاندووە كە ٢٥٩ تووشبووی دیكەی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە كە بەم شێوەیە دابەشبوون:-

بەغدا/ رەسافە: ٦٣ حاڵەت

بەغدا/ كەرخ: ٤٩ حاڵەت

نەجەف: چوار حاڵەت

بەسرە: ١١ حاڵەت

سلێمانی: ٤٩ حاڵەت

هەولێر: ١٠ حاڵەت

دهۆك: پێنج حاڵەت

كەربەلا: حەوت حاڵەت

كەركووك: سێ حاڵەت

دیوانییە: چوار حاڵەت

زیقار: ١٧ حاڵەت

نەینەوا: چوار حاڵەت

میسان: پێنج حاڵەت

هاوكات ئەو ٢٢ تووشبووەی دیكە كە بەهۆی پەتاكەوە گیانیان لەدەستداوە بەمشێوەی خوارەوە دابەشبوون:-

بەغدا/ رەسافە: پێنج گیانلەدەستدان

بەغدا/ كەرخ: نۆ گیانلەدەستدان

بەغدا/ شاری پزیشكی: یەك گیانلەدەستدان

سلێمانی: دوو گیانلەدەستدان

كەربەلا: دوو گیانلەدەستدان

دیالە: یەك گیانلەدەستدان

میسان: یەك گیانلەدەستدان

بابل: یەك گیانلەدەستدان

بەمەیش كۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عێراق گەیشتووەتە ١٤ هەزار و ٢٦٨ كەس، لەنێویاندا ٣٩٢یان گیانیان لەدەستداوە و پێنج هەزار و ٨٣١ی دیكەیش دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی چاكبوونەتەوە، و لە ئێستادا هەشت هەزار و ٤٥ نەخۆش لەژێر چاودێریی پزیشكییدان.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın