جيهان

سەرەڕای هۆشدارییەکانی ئەمریکا ناتانیاھو سوورە لەسەر ھێرشکردنە سەر ڕەفەح

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاھو: "دەچینە ناو ڕەفحەوە و سەرکەوتنێکی گشتگیر بەدەست دەھێنن، ھەروەھا سەرکردەی بزووتنەوەی حەماس لە غەززە، یەحیا سینوار لەناو دەبەین".

Said Amori  | 25.03.2024 - نوێکردنەوە : 25.03.2024
سەرەڕای هۆشدارییەکانی ئەمریکا ناتانیاھو سوورە لەسەر ھێرشکردنە سەر ڕەفەح

Quds

قودس ــ AA

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاھو ڕایگەیاند کە ھێزەکانی سوپای ئیسرائیل، ھێرش دەکەنە سەر شاری ڕەفەح باشووری کەرتی غەززە.

ئەمەش لە کاتێکدا پێشتر ئەمریکا بۆ چەندین جار ھۆشداری داوەتە سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لەوەی ھێرش نەکاتە سەر شاری ڕەفەح، چونکە لێکەوتەی خراپی لێ دەکەوێتەوە.

بەپێی ڕاگەیاندراوێکی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاھو ڕایگەیاندووە: "دەچینە ناو ڕەفەحەوە و سەرکەوتنێکی گشتگیر بەدەست دەھێنن، ھەروەھا سەرکردەی بزووتنەوەی حەماس لە غەززە، یەحیا سینوار لەناو دەبەین".

ڕۆژی ٢٢ی ئەم مانگە سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاھو بە وەزیری دەرەوەی ئەمریکای ڕایگەیاندبوو کە سوورن لەسەر ئەوەی، ھێرش بکەنە سەر شاری ڕەفەح، چونکە ئەوە تاکە ڕیگایە بۆ شکستپێھینان بە حەماس.

پێشتر جێگری سەرۆکی ئەمریکا، کامالا ھاریس: "ئەگەر ئیسرائیل ڕەفەح داگیر بکات، ئەوە لەلایەن ئەمریکاوە سزا دەدرێت".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın