عێراق

سەرۆکى هەرێمى کوردستان و کۆنسولی گشتیی ئەڵمانیا کۆبوونەوە

نووسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان: "لە دیدارێکدا دۆخى گشتیى عێراق و هەرێمى کوردستان، شەڕى دژبە تیرۆر و ئەرکى هێزە ئەڵمانییەکان لە هەرێمى کوردستان لە چوارچێوەى هاوپەیمانیى نێودەوڵەتیى دژبە داعش تاوتوێکراوە".

Hawkar Yaseen M Amin Mohammed Amin  | 24.09.2020 - نوێکردنەوە : 24.09.2020
سەرۆکى هەرێمى کوردستان و کۆنسولی گشتیی ئەڵمانیا کۆبوونەوە

Arbil

هەولێر AA

سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی پیشوازی کرد لە کۆنسولی گشتیى ئەڵمانیا لە هەرێمى کوردستان، کلێمنس سێمتنەر.

نووسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە کە لە دیدارێکدا، دۆخى گشتیى عێراق و هەرێمى کوردستان، بەرەنگاربوونەوەى پەتاى ڤایرۆسى کۆرۆنا، شەڕى دژبە تیرۆر و ئەرکى هێزە ئەڵمانییەکان لە هەرێمى کوردستان لە چوارچێوەى هاوپەیمانیى نێودەوڵەتیى دژبە داعش تاوتوێ کراوە و بیروڕا دەربارەى هەڵبژاردنى پێشوەختەى داهاتووى عێراق و دوایین هەنگاوەکانى گفتوگۆى هەولێرـ بەغدا بۆ چارەسەرکردنى کێشەکان، ئاڵوگۆڕکراوە.

ئاماژەی بەوە داوە کە نێچێرڤان بارزانى سوپاس و پێزانینى هەرێمى کوردستانى بۆ پشتگیرى و هاوکارییەکانى ئەڵمانیاى لە بواری سەربازی و مرۆییدا دووپاتکردووەتەوە و ئاماژەى بە گرنگى و کاریگەریى ئەو هاوکارییانە لە رۆژانى سەختى شەڕى داعشدا کردووە، هەروەها تیشکى خستووەتە سەر هاوکارییە مرۆییەکان بۆ ئاوارە و پەنابەران لە هەرێمى کوردستان و پێشوازیکردنى لە ژمارەیەکى زۆرى رزگاربووانى ئێزدیى دەستى داعش بۆ وەرگرتنى چارەسەرى لە ئەڵمانیا، ھاوکات دەربارەى دۆخى عێراقیش، چارەسەرکردنى کێشە ناوخۆییەکانى بە کلیلى سەقامگیریى عێراق لە قەڵەمداوە.

هەروەها هێمای بۆ ئەوە کردووە کە کۆنسولی گشتیى ئەڵمانیا، کلێمنس سێمتنەر پشتگیرى و هاوکاریى وڵاتەکەى بۆ هەرێمى کوردستان دووپاتکردووەتەوە و ستایشى ھێزەکانی پێشمەرگە و رۆڵى هەرێمى کوردستانى لە شکاندنى داعش و حەواندنەوەى خەڵکى ئاوارە لە پێکهاتەکانى عێراق و پەنابەرانى سووریا کردووە و خواستى وڵاتەکەى بۆ بردەوان بە پەیوەندییەکانى لەگەڵ هەرێمى کوردستان نیشانداوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın