سياسەت, عێراق

سەرکۆمار و سەرۆکوەزیرانی عێراق گرنگی پەلەکردن لە پەسەندکردنی بوودجەیان تاوتوێ کرد

سەرکۆماری عێراق، عەبدولـلەتیف رەشید و سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی گرنگی پەلەکردن لە پەسەندکردنی بوودجەیان تاوتوێ کرد.

Zana Natık Kerem  | 04.04.2023 - نوێکردنەوە : 04.04.2023
سەرکۆمار و سەرۆکوەزیرانی عێراق گرنگی پەلەکردن لە پەسەندکردنی بوودجەیان تاوتوێ کرد

Arbil

ھەولێر – AA

سەرکۆماری عێراق، عەبدولـلەتیف رەشید و سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی لە میانی کۆبوونەوەیەکدا، گرنگی پەلەکردن لە پەسەندکردنی بوودجەی گشتییان تاوتوێ کرد.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە عەبدولـلەتیف رەشید لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی کۆبووەتەوە.

راشیگەیاندووە کە لە میانی کۆبوونەوەکەدا، باس لە پێشھاتە سیاسیی، ئەمنیی، ئابوورییەکان کراوە کرا، ھەروەھا ھەردوولا جەختیان کردووەتەوە لە گرنگی پاڵپشتیکردن لە کارنامەی بەرنامەی حکوومەت کە ئامانج لێی پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزارییە بە ھاووڵاتییان و چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیرییە لە وڵاتدا.

باسی لەوەیش کردووە کە لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، گرنگی پەلەکردن لە پەسەندکردنی بوودجەی گشتیی تاوتوێ کراوە.

لە ١٣ی مانگی ئاداردا، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، پرۆژەیاسای بوودجەی گشتیی فیدراڵیی بۆ ساڵانی ٢٠٢٣، ٢٠٢٤ و ٢٠٢٥ پەسەند کرد و رۆژی ١٧ی ھەمان مانگ رەوانەی ئەنجوومەنی نوینەرانی کرد.

چاوەڕان دەکرێت سبەی چوارشەممە، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژەیاسای بوودجەی گشتیی ئەنجام بدات.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın