سياسەت, عێراق

سەرکۆماری عێراق: "پێویستمان بە رێککەوتنی نوێی سیاسی ھەیە"

سەرکۆماری عێراق، بەرھەم ئەحمەد ساڵح: "ناکرێت لە گۆڕانکارییە گەورە بەدیھاتووەکان کەمبکەینەوە".

Ekip  | 10.04.2021 - نوێکردنەوە : 10.04.2021
سەرکۆماری عێراق: "پێویستمان بە رێککەوتنی نوێی سیاسی ھەیە"

Arbil

ھەولێر ــ AA

سەرکۆماری عێراق، بەرھەم ئەحمەد ساڵح رایگەیاند، پێویستیان بە رێککەوتنی نوێی سیاسی ھەیە کە بەڕێوەبردن بەرەو دەوڵەتێکی بەتوانا و خاوەن سەروەریی ببات.

بەرھەم ئەحمەد ساڵح لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیوویەتی "یادی شەھیدبوونی ئیمام سەدر و رووخانی رژێمی ستەمکار دەکەینەوە، ئەو رژێمەی کە قێزەونترین تاوانی بەرامبەر عێراقییەکان ئەنجامداوە".

راشیگەیاندووە "ناکرێت لە گۆڕانکارییە گەورە بەدیھاتووەکان کەمبکەینەوە، ھاوکات دەبێت دان بەو شکستانەدا بنێین کە ناکرێت تەنیا بە میراتی رژێمی پێشوو، پاساویان بۆ بھێندرێتەوە".

بەرھەم ئەحمەد ساڵح ھەروەھا نووسیوویەتی: "پێویستمان بە رێککەوتنێکی سیاسیی نوێیە کە بەڕێوەبردن بەرەو دەوڵەتێکی بەتوانا و خاوەن سەروەریی ببات".


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın