سەرکۆماری عێراق: "ناکۆکییەکان کاریگەرییان لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و ھەولێر نابێت"
سەرکۆماری عێراق، عەبدولـلەتیف رەشید ئاماژەی بەوەداوە کە ناکۆکیی و پرسە ھەڵپەسێردراوکان، کاریگەرییان لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و ھەولێر نابێت و رایگەیاندووە کە دەتواندرێت کێشە و ناکۆکییەکانی نێوان ھەردوولا چارەسەر بکرێن.
Arbil
ھەولێر – AA
سەرکۆماری عێراق، عەبدولـلەتیف رەشید ئاماژەی بەوەداوە کە ناکۆکیی و پرسە ھەڵپەسێردراوکان، کاریگەرییان لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و ھەولێر نابێت و رایگەیاندووە کە دەتواندرێت کێشە و ناکۆکییەکانی نێوان ھەردوولا چارەسەر بکرێن.
عەبدولـلەتیف رەشید لە دیمانەیەکدا لەگەڵ رۆژنامەیەکی میسری باسی ژمارەیەک رۆژەڤ کردووە لەنێویاندا، پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و ھەولێر، پرسی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، دەرکردنی یاسای نەوت و غاز.
سەرکۆماری عێراق لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و ھەولێر ئاماژەی بەوەداوە کە پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوولا باشە.
ھەروەھا عەبدولـلەتیف رەشید ئاماژەی بەوەداوە کە ناکۆکیی و پرسە ھەڵپەسێردراوکان، کاریگەرییان لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و ھەولێر نابێت و رایگەیاندووە کە دەتواندرێت کێشە و ناکۆکییەکانی نێوان ھەردوولا چارەسەر بکرێن.
سەرکۆماری عێراق، عەبدولـلەتیف رەشید لەبارەی پرسی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر باسی لەوەکردووە کە ھێشتا تیرۆر بۆ ناوچەکە و جیهان کێشەیە و گرنگە ھەوڵی زیاتر بدرێت بۆ لەناوبردنی تیرۆر.
عەبدولـلەتیف رەشید لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا باسی لە دەرکردنی یاسای نەوت غاز کرد و رایگەیاند کە دەرکردنی یاساکە، دەبێتە ھۆکارێکی گرنگ بۆ چارەسەرکردنی زۆربەی کێشەکان و لەئێستادا، گفتوگۆکان لەوبارەیەوە بەردەوامن.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن