جيهان

سەرکردەی ئۆپۆزسیۆنی ئیسرائیل: "وەک حکوومەت بەرپرسیارێتی شکست لە ئەستۆ بگرن و دەستلەکار بکێشنەوە"

Mehmet Alaca  | 18.03.2024 - نوێکردنەوە : 19.03.2024
سەرکردەی ئۆپۆزسیۆنی ئیسرائیل: "وەک حکوومەت بەرپرسیارێتی شکست لە ئەستۆ بگرن و دەستلەکار بکێشنەوە"

Quds

قودس - AA

سەرۆکوەزیرانی پێشووی ئیسرائیل و سەرکردەی ئۆپۆزسیۆنی سەرەکی وڵاتەکە، یائیر لاپید سەرۆک ئەرکانی سوپای وڵاتەکەی، هێرزی هالێڤی بە شکستخواردوو لەقەڵەمدا و سەبارەت بە لێدوانەکەی وەزیری دارایی، بێزالێل سمۆتریچ ڕایگەیاند: "سەرەتا وەک حکوومەت بەرپرسیارێتی شکست لە ئەستۆ بگرن و دەستلەکار بکێشنەوە، ئەوکات مافی ئەوەتان هەیە قسە لەسەر کەسانی دیکە بکەن".

لاپید لە پەیامێکیدا کە لە هەژماری خۆی لە ئێکس، بێزالێل سمۆتریچی کردە ئامانج کە وەزیرێکی ڕاستڕەوی توندئاژۆیە.

لە پەیامەکەیدا لاپید حکوومەتی تۆمەتبار کرد لە بارەی هێرشەکانی ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ و ، ڕایگەیاند: "سەرەتا وەک حکوومەت بەرپرسیارێتی شکست لە ئەستۆ بگرن و دەستلەکار بکێشنەوە، ئەوکات مافی ئەوەتان هەیە قسە لەسەر کەسانی دیکە بکەن".

بەپێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی"The Jerusalem Post"، وەزیری دارایی ئیسرائیل، بێزالێل سمۆتریچ ڕەخنەی لە سەرۆک ئەرکانی سوپا هالێڤی گرتووە و ڕایگەیاندووە: "فەرماندەیی باڵای ئێستای سوپای ئیسرائیل لە ٧ی تشرینی یەکەمدا توشی شکستێکی زۆر گەورە بوو و ناتوانێت نەوەی داهاتووی سوپای ئیسرائیل دروست بکات، یان فەرماندەیەک دابنێت کە کارەکان ڕاست بکاتەوە".

هەروەها سمۆتریچ ڕایگەیاندبوو: "بە دڵنیاییەوە پشتگیری (سوپا) دەکەین بۆ بەڕێوەبردن و سەرکەوتن لە جەنگدا. هەر ئەوەندە و زیاتر نا".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın