سياسەت, جيهان

سەردانی ئیسماعیل قائانی بۆ عێراق

رۆژی چوارشەممەی رابردوو، فەرماندەی فەیلەقی قودس سەربە سوپای پاسدارانی ئێران، ئیسماعیل قائانی سەردانی بەغدای کردووە و چاوی بە سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی کەوتووە.

Haydar Karaalp, Zana Natık Kerem  | 21.11.2020 - نوێکردنەوە : 21.11.2020
سەردانی ئیسماعیل قائانی بۆ عێراق

Baghdad

بەغدا ــ AA

رۆژی چوارشەممەی رابردوو، فەرماندەی فەیلەقی قودس سەربە سوپای پاسدارانی ئێران، ئیسماعیل قائانی سەردانی بەغدای کردووە و چاوی بە سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی کەوتووە.

لەمبارەیەوە سەرچاوەیەک لە حکوومەتی عێراق کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە ئاژانسی ئانادۆڵوی رایگەیاندووە کە رۆژی چوارشەممەی رابردوو، ئیسماعیل قائانی لەسەر بانگھێشتی مستەفا کازمی ھاتووەتە بەغدا.

بە گوتەی سەرچاوەکە فەرماندەی فەیلەقی قودس سەربە سوپای پاسدارانی ئێران، ئیسماعیل قائانی لە سەردانەکەیدا بۆ بەغدا چاوی بە سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی کەوتووە، بێ ئەوەی زانیاری زیاتر لەوبارەوە بخاتەڕوو.

تا ئێستا ھیچ روونکردنەوە و زانیارییەک لە لایەن حکوومەتی عێراقەوە لەوبارەوە بڵاونەکراوەتەوە.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın