سنووردارکردنی قەدەغەکردنی هاتوچۆ کە دوێنێ دەستی پێکرد بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا کۆتایی هات
لە تورکیا ئەم ئێوارەیە لە کاتژمێر ٢٣:٠٠ەوە تا کاتژمێر ٠٥:٠٠ی رۆژی دووشەممە ٢٣ی تشرینی دووەم، سەرلەنوێ سنووردارکردنی قەدەغەکردنی هاتوچۆ جێبەجێ دەکرێت.
Ankara
ئەنەنقەرە - AA
سنووردارکردنی قەدەغەکردنی هاتوچۆ کە لە چوارچێوەی رێکارییەکانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ کە دوێنێ لە کاتژمێر ٢٠:٠٠ەوە لە سەرانسەری تورکیا دەستی پێکرد، کۆتایی هات.
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا لە گشتاندنێکدا باسی لەوە کرد کە تا دەرکردنی بڕیارێکی نوێ جگە لە کاتەکانی نێوان ١٠:٠٠-٢٠:٠٠ی رۆژانی کۆتایی هەفتە، قەدەغەکردنی هاتوچۆ رادەگەیەندرێت. بەڵام بوارەکانی بەرهەمهێنان و دروستکردن دەبەخشرێن.
یەکەم هەنگاوی جێبەجێکردنی ئەو بڕیارە کە دوێنێ کاتژمێر ٢٠:٠٠ دەستی پێکرد، ئەمڕۆ کاتژمێر ١٠:٠٠ کۆتایی هات.
ئەم ئێوارەیش لە کاتژمێر ٢٣:٠٠ەوە تا کاتژمێر ٠٥:٠٠ی رۆژی دووشەممە ٢٣ی تشرینی دووەم، سەرلەنوێ سنووردارکردنی قەدەغەکردنی هاتوچۆ جێبەجێ دەکرێت.
لە دوای ئەو بەروارەشەوە لە رۆژانی کۆتایی هەفتەدا تا دەرچوونی بڕیاری نوێ ئەو بڕیارەی هەیە وەک خۆی جێبەجێ دەکرێت.
هەروەها لە سەرجەم پارێزگاکاندا کەسانی تەمەن ٦٥ ساڵان و بەرەو سەر رۆژانە لە کاتژمێر ١٠:٠٠-١٣:٠٠ دەتوانن بچنە دەرەوە، ئەوانەی تەمەنیان ٢٠ ساڵ بەرەوخوارە و لە یەکی کانوونی دووەم ٢٠٠١ و رۆژانی دواتر لە دایکبوون، رۆژانە لە کاتژمێر ١٣:٠٠-١٦:٠٠ دەتوانن بچنە دەرەوە.
شوێنکار و ئەو کرێکارانەی هەڵگری بەڵگەی تەندروستیین بەخشراون لەو رێکاریانە.