سامان بەرزنجی: "ئەمڕۆ تووشبوون بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان ژمارەی پێوانەیی تێپەڕاند"
وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان، سامان بەرزنجی رایگەیاند، ژمارەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ(COVID-19) لە هەرێمی کوردستان ژمارەی پێوانەیی تێپەڕاند و هەر لە زیادبووندایە".
Arbil
هەولێر - AA
وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان، سامان بەرزنجی رایگەیاند، ژمارەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ(COVID-19) لە هەرێمی کوردستان ژمارەی پێوانەیی تێپەڕاند و هەر لە زیادبووندایە".
سامان بەرزنجی لە پەیامێکدا کە لەرێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووکەوە ئاراستەی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستانی کردووە، تیایدا رایگەیاندووە "بەداخەوە ئەمڕۆش تووشبوون بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان ژمارەی پێوانەیی تێپەڕاند و هەر لە زیادبووندایە".
وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان، سامان بەرزنجی داوای لە هەموولایەک کردووە زیاتر پابەندی رێنماییەکانی خۆپارێزی بن و نووسیوویەتی: "تکایە زیاتر توندوتۆڵ بن لە جێبەجێکردنی رێنمایی و رێکارەکانی خۆپارێزی".
بەپێی داتاکانی وەزارەتی وەزارەتی تەندروستی، ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە سێ هەزار و ٢٧٣ تووشبوو لە نێویاندا ٨٩ حاڵەتی گیانلەدەستدان هەبووە و هەزار و ٣٣١ نەخۆش دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکیی چاکبوونەوەتەوە و لە ئێستادا هەزار و ٨٥٣ تووشبوو لە نەخۆشخانەکان لەژێر چاودێری پزیشکییدان.