دەستگیرکردنی ١١ گومانلێکراوی ڕێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە/کەجەکە لە مێرسین
Mersin
مێرسین - AA
لە ئۆپەراسیۆنێکدا بۆ سەر ڕێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە/کەجەکە لە مێرسین، ١١ گومانلێکراو دەستگیرکران.
تیمەکانی ھۆبەی ھەواڵگریی و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای مێرسین، ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ سەر ڕێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە/کەجەکە ئەنجام دا.
لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکەدا تیمەکان ژمارەیەک گومانلێکراویان دیاری کرد کە ھەڕەشەیان لەو کەسانە کردووە پێیان وایە نەیاری ڕێکخراوەکەن، لە کاتی کردنەوەی نووسینگەکانی پەیوەندی ھەڵبژاردندا دروشمیان بۆ ڕێکخراوەکە گوتووەتەوە و لە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتییدا پڕوپاگەندەیان بۆ ڕێکخراوە تیرۆریستییەکە کردووە.
تیمەکان ئۆپەراسیۆنیان بۆ دەستگیرکردنی ١١ گومانلێکراو ئەنجامدا کە لەلایەن سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی کۆماری مێرسینەوە فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرکراوە.
بە ھاوکاری ھێزەکانی پۆلیسی تایبەت، تیمەکان ئۆپەراسیۆنێکیان ئەنجام داو ١١ گومانلێکراویان دەستگیرکرد و دەستیشیان گرت بەسەر دەمانچەیەکی بێ مۆڵەت، ٢٣ گوللە، چەکێکی بێ مۆڵەتی ڕاو و ژمارەیەکی زۆر بەڵگەنامەی ڕێکخراوەیی.
دوای پشکنینی پزیشکی گومانلێکراوان گواسترانەوە بۆ ئاسایش.