توركیا .. ٢٢٠ هه‌زار و ٥٤٦ كه‌س له كۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وه
له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا له توركیا، هه‌زار و ١٥٣ كه‌سی دیكه تووشی كۆرۆنا بوون، ١٤ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه، كۆی گشتیی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون بۆ ٢٣٧ هه‌زار و ٢٦٥ حاڵه‌ت و كۆی گشتیی گیانله‌ده‌ستدان بۆ پێنج هه‌زار و ٧٩٨ کەس به‌رزبووه‌ته‌وه.
Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا له توركیا، هه‌زار و ١٥٣ كه‌سی دیكه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) بوون، ١٤ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه، كۆی گشتیی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون بۆ ٢٣٧ هه‌زار و ٢٦٥ حاڵه‌ت و كۆی گشتیی گیانله‌ده‌ستدان بۆ پێنج هه‌زار و ٧٩٨ کەس به‌رزبووه‌ته‌وه.
وەزيرى تەندروستیى توركيا، فەخرەددين كۆجا، لە هەژمارى تايبەتى خۆى لە تويتەر، "نەخشەى رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا"ی بڵاوكرده‌وه كە دوايين ئامارەكانى ڤايرۆسى كۆرۆنا له توركیا لەخۆده‌گرێت. بەپێی نەخشەكە ئەمڕۆ ٥٤ هەزار و ٤٩٤ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) ئەنجامدراون. دەرەنجام، هه‌زار و ١٥٣ حاڵەتى نوێى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆنا تۆماركراوە.
هاوكات ١٩ تووشبوو گيانيان لەدەستداوە و هه‌زار و ٤٠ كه‌س له ڤایرۆسه‌كه چاكبوونه‌ته‌وه. كۆی گشتیی ئه‌و كه‌سانه‌ی چاكبوونه‌ته‌وه گه‌یشتووه‌ته ٢٢٠ هه‌زار و ٥٤٦ كه‌س.
كۆى گشتيى پێنج مليۆن و ٨١ هەزار و ٨٠٢ پشكنينى (COVID-19) ئەنجامدراون، كۆى گشتیی حاڵەتەكانى تووشبوون گەيشتووەتە ٢٣٧ هەزار و ٦٥ حاڵه‌ت و گيانلەدەستدانيش گەيشتووەتە پێنج هەزار و ٧٩٨ حاڵه‌ت. ژمارەى ئەو نەخۆشانەشى كە دۆخى تەندروستييان ناجێگيرە ٥٨٠ نەخۆشن و رێژەى هەوكردنى سييەكان لاى نەخۆشەكان لەسەدا ٨,٣ـە.
لە تويتەكەى فه‌خره‌ددین كۆجادا، سه‌باره‌ت به دوایین ئاماره‌كان هاتووە: "ژماره‌ی تووشبووه نوێیه‌كانمان، ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان و نه‌خۆشه‌كان كه باری ته‌ندروستییان ناجێگیره، رێژه‌ی ئه‌و نه‌خۆشانه‌مان كه هه‌وكردنی سییه‌كانیان هه‌یه، به هه‌ندێك جیاوازیی له دوێنێ كه‌مترن. هیچ یه‌كێك له‌م ئامارانه، گره‌نتی ده‌ره‌نجامه‌كانی سبه‌ینێ و هه‌فته‌ی داهاتوو ناكه‌ن. ته‌نها پابه‌ندبوونی توند به رێكاره‌كان ده‌بێته مایه‌ی هه‌واڵی خۆش".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن