بەغدا.. هەڵکردنی ئاڵای هاوڕه‌گه‌زخوازان لەلایەن نێردەی یەکێتیی ئەورووپاوە
- لە هەنگاوێکی چاوەڕوان نەکراودا، نێردەی یەکێتیی ئەورووپا لە بەغدا ئاڵای هاوڕه‌گه‌زخوازانی له‌سه‌ر باڵه‌خانه‌كه‌یان هه‌ڵ كرد.
Iraq
بەغدا - AA
لە هەنگاوێکی چاوەڕوان نەکراودا، نێردەی یەکێتیی ئەورووپا لە بەغدا ئاڵای هاوڕه‌گه‌زخوازانی له‌سه‌ر باڵه‌خانه‌كه‌یان هه‌ڵ كرد.
ئەمەیش بۆ یەکەمجارە هەنگاوێکی لەو شێوەیە لە عێراق دەندرێت بە تایبەتیش کە لە عێراق دابونەریتی خێڵەکی زاڵە، بۆیە چاوەڕان دەکرێت، عێراقییەکان ئەو هەنگاوە رەت بکەنەوە و کاردانەوەی توندیش نیشان بدەن.
نێردەی یەکێتیی ئەورووپا لە بەغدا تویتێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە "به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ باڵیۆزخانه‌کانی كه‌نه‌دا و به‌ریتانیا له به‌غدا، به‌شدار ده‌بین له هه‌ڵكردنی ئاڵای په‌لكه‌زێڕینه‌ی هاوڕه‌گه‌زخوازان بۆ ئاهه‌نگێڕان له رۆژی جیهانیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دژایه‌تیكردنی هاوڕه‌گه‌زخوازان".
لە سێی ئاداری رابردوودا باڵیۆزخانەی بەریتانیا لە عێراق رایگەیاندبوو کە حکوومەت دانی بە مافی هاوڕه‌گه‌زخوازان ناوە لە عێراق.
لەبەرامبەردا پیاوانی ئایینی و سیاسەتمەدران لە عێراق کاردانەوەیان نیشان دا و داوایان کرد باڵیۆزی بەریتانیا لە وڵاتەکەیان دەربکرێت.
هاوکات میدیاکانی خۆجێی لە ژمارەیەک سەرچاوە بڵاویان کردووەتەوە کە تا ئێستا حکوومەتی عێراق هیچ هەنگاوێکی بەو ئاراستەیە نەناوە بۆ ئەوەی دان بە مافی هاوڕه‌گه‌زخوازان بنێت.
رێکخراوەکانی تایبەت بە بەرگریکردن لە مافی هاوڕه‌گه‌زخوازان ئاماژە بەوە دەکەن کە هاوڕەگەزخوازان لە عێراق لەلایەن چەکدارانی نەناسراوەوە و دەکوژرێن و دەرفێندرێن.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن